ناوی گۆرانی: ئای وەرە گیان وەرە کیژی کوردی نازەنین
ناوی گۆرانیبێژ: #ئیدریس مەڕانی#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=661065&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی ئای وەرە گیان وەرە کیژی کوردی نازەنین=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی گۆرانی=KTML_End=
کێیە دڵتی بردووە تۆی لە من دوور کردووە
ئەو باڵا نەونەمامەی لە چاوی من شاردووە
دڵ گیرۆدەی خەمێکە و لە تۆ دوورم دەمێکە
پەروانەی تەنیایی دڵ هەر ماتڵی شەمێکە
ئای وەرە گیان وەرە کیژی کوردی نازەنین
بە حوکمی عاشقی جاران من فەرهاد و تۆ شیرین
من مەم و تۆ خاتوزین
دەنگت دایم ها لای گوێم
ئەو قەولانەی داوت پێم
تۆ هەر من بەجێ دێڵی
من هەر دێم و دێم و دێم
ڕۆژ دێ و پەشیمانی
بۆم ئەکەی چاوەڕوانی
وێنەکەم لە باوەشتە و
خۆت دەکەی بە قوربانی
ئای وەرە گیان وەرە کیژی کوردی نازەنین
بە حوکمی عاشقی جاران من فەرهاد و تۆ شیرین
من مەم و تۆ خاتوزین [1]