هەرێم/ بەشی کوردستان: #باشووری کوردستان#
شار / پارێزگا: #کەرکووک#
شارۆچکە: #داقوق#
شارەدێ: ناوەند
زمان/ زاراوە: کوردی (کرمانجیی ناوەڕاست)، عەرەبی، تورکمانی
گوندێکە دەکەوێتە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی داقوق لە پارێزگای کەرکووک، باشووری کوردستان.
دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی داقوق بە دووری (14)کم.
$جوگرافیا$
گوندی حەفتەغاری عەلی ئاغا ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە گوندی #حەفتەغاری دارا بەگ#.
لە باشوورەوە گوندی گوڵی تەپە.
لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی ئاغزەمەرشن.
لە ڕۆژاواوە گوندی مەنسوور ئاغا.
$دانیشتووان$
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (237) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (745) کەس بووە. [1]