کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  588,126
وێنە
  124,815
پەرتووک PDF
  22,139
فایلی پەیوەندیدار
  127,542
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,978
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,034
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,795
عربي - Arabic 
44,494
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,929
فارسی - Farsi 
16,079
English - English 
8,552
Türkçe - Turkish 
3,847
Deutsch - German 
2,042
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,266
شوێنەکان 
17,059
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,121
وێنە و پێناس 
9,468
کارە هونەرییەکان 
1,807
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,051
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,069
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,717
کورتەباس 
22,373
شەهیدان 
12,158
کۆمەڵکوژی 
11,397
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,640
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
911
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,582
PDF 
34,807
MP4 
4,064
IMG 
235,851
∑   تێکڕا 
276,304
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەی زوبەیری تاڵشی هەبوو گێڕایەوە وتی: لەو لاجانە بۆ «پەسوێ» ئەچووم بۆ خزمەتی مەلا عەبدوڵڵای پەسوێ بۆ خوێندنی ڕیازیات
پۆل: کلتوور - گاڵتەوگەپ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
سەی زوبەیری تاڵشی هەبوو گێڕایەوە وتی: لەو لاجانە بۆ «پەسوێ» ئەچووم بۆ خزمەتی مەلا عەبدوڵڵای پەسوێ بۆ خوێندنی ڕیازیات
سەی زوبەیری تاڵشی هەبوو گێڕایەوە وتی: لەو لاجانە بۆ «پەسوێ» ئەچووم بۆ خزمەتی مەلا عەبدوڵڵای پەسوێ بۆ خوێندنی ڕیازیات
سەی زوبەیری تاڵشی هەبوو گێڕایەوە وتی: لەو لاجانە بۆ «پەسوێ» ئەچووم بۆ خزمەتی مەلا عەبدوڵڵای پەسوێ بۆ خوێندنی ڕیازیات، ڕێم کەوتە ماڵێک بە میوانی، پیاوەکە لە ماڵ نەبوو، خێزانەکەی هات بە پیرمەوە ڕاخەری بۆ ڕاخستم، بەخێرهاتنێکی گەرموگوڕی کردم، هەر خێرا مەنجەڵی خستە سەر ئاگر، لەو لاوە حەوجۆشی دایە پاڵ بۆ چا، هەر بە دەمیشیەوە بەخێراتنم ئەکا، ئەوەندە ماریفەتی لەگەڵ نواندم خۆم لە خۆما تەریق ئەبوومەوە، زۆری پێ نەچوو نانێکی تێر و تەسەلی دروست کرد و چای پێ گەیاند.

لەو کاتەدا کە ئەو هەموو شتێکی حارز کردووە مێردەکەی هاتەوە. چاوی بەو نان و خوانە و بە من کەوت ناوچاوی تێکدا و پیشی کرد. ئاخرەکەی خۆی بۆ ڕانەگیرا وتی ئەرێ ئافرەت هیچ وە بزانی من دیواخانم داناوە تۆ لە ماڵی باوکت ئەمەت هێناوە، وا ئەم خوانەت ڕازاندۆتەوە بۆ ئەم کابرا گەڕیدەیە. وتی منیش ئەوا وەختە بچم بە عەرزەکەدا. ژنە وتی پیاوەکە تۆ بۆ چی وا ئەکەی؟ ئەمە مەلایەکی سەر عەرزە، ئەم ماڵە هەر چەندە میوان ڕووی تێ کا خوا زیاتری ئەکا، تۆ بۆ چی خوا وای لێ کردووی؟ ڕوویش ئەکاتە من ئەڵێ کاکە مەلا تۆ فەڕ و بەرەکەتت هێناوە، بۆ خاتری ئەو قورئانە، کە خوێندووتە ئەگەر دڵگران ببی و نانی خۆت بە تەواوی نەخۆی. وتی بە هەر جۆر بوو چەند پاروویەکم خوارد و لێم دا ڕۆیشتم. ژنە بە ڕێی کردم تا بەرقاپی و هەر دڵی ئەدامەوە، پیاوەش هەر بۆڵەی ئەهات و لە شوێنی خۆی نەجووڵا.

وتی چووم بۆ پەسوێ و لە پاش چەند مانگێک گەڕامەوە بۆ سابڵاخ. لەم سەریشەوە ڕێم کەوتە ماڵێک و لام دا. هەر کە سەرم کرد بە ماڵەکەدا پیاوێک بە ڕوویەکی خۆش و دەمێکی بە پێکەنینەوە پێشوازی کردم و بردمیە ژوورەوە، ڕایەخی بۆ ڕاخستم و وەکوو شەکر بە دەممەوە ئەتوایەوە. گورج هەستا ملی گیسکێکی گرت دای بە عەرزا سەری بڕی، گرووی و مەنجەڵی هێنا خستیە ناویەوە و نایە سەر ئاگر و حەوجۆشی خستە پاڵ بۆ چا. وتی ژنێکیش لەو لاوە دانیشتبوو هەر پرتەوبۆڵەی لێوە ئەهات، حەرام بێ لە شوێنی خۆی نەجووڵا، کە سەیری ئەکردم وەکوو سەیری بەراز بکا وابوو. کابرا بە هەر جۆر بوو ژنەی هەستان برنج و ڕۆنی پێ هێنا و پێی خستە سەر ئاگر، بەڵام پیاوەکە خۆیشی هەر خەریکە، بە دەست ئیش ئەکا و بە دەم قسەی خۆش لەگەڵ من ئەکا، ژنەش لە خوتەوبۆڵە بەو لاوە هیچی تری لەدەست نایە، تا دەست ئەبا بۆ شتێک وەکوو بکێشن بە تەوقە سەریا وایە. وتی منیش بەمە زۆر عاجز بووم، بەڵام ڕووخۆشی پیاوەکە و گفتولفتی گلی دابوومەوە.

بە هەر جۆر بوو نان پێ گەیشت و ژنە نانی تێ کرد، بە لا لووتێکەوە هێنای داینا و گوێم لێ بوو وتی ها، بیکەنە قوزڵقورتتان. من دیواخانم ڕاگرتووە هەر ڕۆژە نە ڕۆژێک یەکێکم بۆ دێنێت. وتی بە ڕاستی دڵم زۆر ناڕەحەت بوو، لە گەڵ پیاوەکەدا پێکەوە نان ئەخۆین، وتم «سبحان الله». پیاوە وتی مامۆستا گوێ مەدەرێ، نانی خۆت بخۆ، ماڵ ماڵی منە، ئەو سەعاتە پێی زیندوو ئەبمەوە کە لە خزمەت زاتێکی وەکوو تۆدا دانیشم. وتم برا سبحان اللهکەم بۆ ژنەکەی تۆ نەبوو بۆ بەسەرهاتێک بوو کە لەم سەفەرەدا چاوم پێ کەوت. وتی توخوا مامۆستا چی بووە؟ وتی منیش بە تەواوی بۆم گێڕایەوە کە چەند مانگێ لەمەو پێشتر ئەچووم بۆ پەسوێ، لە فڵانە شوێنا ڕێم کەوتە ماڵێک، ژن و مێردێکی لێ بوو، ژنەکە هەتا بڵێیت بەرچاو تێر و شاژن بوو، پیاوەکە بە پێچەوانەی ئەوەوە زۆر چروک و بەرچاوتەنگ بوو، کە چی هاتمە ئێرە بە عەکسی ئەوەم چاو پێ کەوت، پیاوەکە تا ئەوپەڕی پیاوەتی پیاو ژنەکەش نازانم بڵێم چی.

پیاوەکە زەردەخەنەیەکی کرد و دەنگی نەکرد، وتم تۆیش ئەبێ لەم زەردەخەنەیە خۆتم تێ بگەیەنی. وتی مامۆستا ئەو ژنەی کە تۆ لەوێدا چاوت پێی کەوتووە ئەوە خوشکی منە، ئەم ژنەی منیش خوشکی مێردەکەی ئەوە. [1]

=KTML_Bold=‌تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 66 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ئایا ئەم بەسەرهاتە لە ڕاستیدا ڕوویداوە؟ : بەڵێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 07-11-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-11-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 66 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.203 چرکە!