=KTML_Bold=ناونیشانی بابەت: #بەعس#یەکان چاردەوریان گرتم؟ بەشی 84=KTML_End=
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
لە گڕاتس لۆ شاری سالسبورگ بە قیتاری پێنج سعات بوو، بڕەک چووینە ناو شارەکەی و سەرن لە مارێ مەشهوورترین مۆزیقاری مۆزیقەی کلاسیکی دا، ئەو مارەی لێی هاتتە دنیایێ، دوایێ بە پیاسە چووینە قاعەی حەفلەکەی، تەقریبەن نیو سعاتن ویست، پێشیوەی بچینە قاعەکەی گێرلیندا پێشی من ئەو کوڕەی دیت گێرلیندا پێی گۆتم: ئەرێ ئەوە ئەو کوڕە نیە لەناو قیتارن دیت؟، ئەمنیش تەماشم کرد و گۆتم: بەدی لۆ هەو نییە! بەران ئەوە چاکا لێرە؟ بە قسێ خۆی، قەول بوو بچتە دەوروبەری شاری سالسبورگ، سەر لە برادەرەکی خۆی بدا!
ئەبینم لە سەر جادەی تەنیشت قاعەکەی وەکی شێتان دێ و دەچی، ئەمنیش لەمن وابی تووشی موشکیلەکی بووە! گۆتم: ”مەرحەبا فلان، ئەوە چاکەی لێرە؟ ئەدی ئەتوو نەتگۆت، دەچم سەر لە برادەرەکیەدەم لە دەوروبەری ئەو شارەی؟“ لەجیاتی جوابی مەرحەبا و سوئالەکەی من بداتۆ، بە تووڕەیی بە منی گۆت: بڕۆ ڕێیێ خۆ قسەی لەگەرە من مەکە و حەقت لە من نەبی!
ئەمن لەو لەحزەی ئۆندە ڕقم بۆوە، ئەگەر گێرلیندام لەگەر نەبا چینەکی باشم هەر لەوێ لێدا، چونکە ئەمن درۆم لەگەرەوی نەکرد، بەران ئەو درۆی لەگەرەمن و گێرلیندای برادەرەکەم کرد.
زۆر ناخۆشیشە پیاو درۆی بکا، چونکە لە درێ خۆم گۆت، ئەگەر لۆ ئەوەی هاتبووی وەکی ئینسانەکی فڕقەکی ببینی کە لە هەولێرێ هاتیە و ئەتووش هەولێری، هەتا ئەگەر لاجیئی سیاسییش بی، لە کنە من زۆر مەسەلەکی فەننی و ئینسانیە و هیچ گلەییم لێ ناکردی و نەقدم لێ ناگرتی و وەکی سڕەکیش بە کەسم ناگۆت و کەسیش نەیەزانی. بەران ئەگەر وەکی ئێکەکیش هاتبی، زدی ئەو فڕقە و حەفلەی موزاهەرەی بکەی، ئەوە ئیشی ئەوها بە تەنێ ناکرێ و دەبی ئێکەکی وەکی وی لاجیئی سیاسی بی، بە تەنێش بی لەو نەوعە کردارانە خۆت دوور کەی و ژیانی خۆت لە خەتەر دانەنێی، چونکە سەفارەی عیڕاق لە دەستیەهات و پێیەکرا بە دوو سێ کەسان بتگرن و بتبەنە سەفارە و لەوێش تەخدیرت کەن و جەوازەکی تازەت لۆ دەربینن و ڕەوانی عیڕاقت بکەنۆ.
کورت و موختەسەر عاقر شتەکی ئەوها ناکا، پێشەوەی بچینە قاعەکەی، دیتمان کە خەرکەکی زۆر لە پێش قاعەکەی ڕاوەستابوون، زۆربەشیان موەزەفی سەفارە و تەلەبە بەعسیەکانی شارەکانی نەمسای بوون، دیار بوو لە ئینزار بوون نەکا چەند کەسەکیتکە لەو فڕقەی هەرێن و تەقدیمی لجووئی بکەن. ئێک لەوانە بەعسیەکی پیسی گڕاتس بوو لە گەر برایەکەی، دیار بوو ئەمنیانەناسی، وەلەو ئەو دوو برایەم لە مێنزەی* تەلەبانەدیت، بەران بە حەیاتی مەڕحەبام لێناکردن و هەر تەماشاشم ناکردن، بەران هەنکە مەجبوورم، هەر گەیشتینە وان مەڕحەبایەکی گەرمم لێ کردن و ئەویش زۆر بەحەزەرەوە جوابی دامۆ! زانیم شتەک تەواو نیە! وەکی پێشتر بەحسم کرد، ئەوان (سەفارە و جاسووسەکانی و فڕقەکەش) وەیانەزانی و وها تێگەیاندرابوون، کە ئەمن لەپشت هەراتنێ ئەو سێ کەسەکانەمە کە فڕقەیان بەجێ هێشتبوو خۆیان تەسلیمی پۆلیسی نەمسای کردبوو، هەر لۆیێش هاتیمە شاری سالسبورگ، هەتا سێ چار کەسیتکە ئیقناع بکەم، فڕقەکەی بەجێ بێرن و لە نەمسای تەقدیمی لجووئی بکەن.
ئەمنیش وەکی گۆتم ئاگام لە هیچ نەبوو، لۆ شتەکیتکەش هاتبووم و ناشکرا پێیان برێم، بەران گۆتم کە برام عزوەکی ئەو فڕقەیە و ڕاقسە، دیتم چار پێنج کەسم لێ خڕ بوونۆ و دەورەیان دام و بڕەک ترسام، چونکە بەڕاستی نەمەزانی مەسەلە چییە! وەختی ویستن بچینە ژۆرێ، چار پێنج کەسن لەگەر هاتنە ژۆرێ، گێرلیندا لە دەستەڕاستم دانیشت، بەعسیەکەی گڕاتس لە دەستە چەپم دوو لە پێشن و دووش لە پشتن دانیشتن، وەیانەزانی ئەمن بە تەمای شتەکیمە، قاعەکە پڕی خەرک بوو، زۆربەشیان نەمساوی بوون، زۆری نەبرد عەرزەکە دەستی پێکرد و لەوحەکان تەقدیم کران و ئەو بەعسیە ناو ناوە لە منیەپرسی (یاهو اخوک؟) کیهەیان براتە؟ ئەمنیش تەبعەن هەموو جارێ پیشانمەدا کیهە برامە، بەران دیار بوو کە موتەئەکید بوون برام عزووی ئەو فڕقەیە و درۆیان لەگەر ناکەم، بڕەک سارد بوونۆ.
لە گەرم ی حەفلەکەی بووین، ئێکەک لە مەسئوولەکانی فڕقەی کە زۆر برادەرم بوو بە ئینگلیزی قسەیەکرد، لە هیکرا هاوارەکی توند هات، ئێکەک لەناو جمهووری بە ئەڵمانی و بە دەنگەکی گەلەک برند قسانەکا، عەلا ئەساس ئەوانە بەکرێ گیراینە و دعایەی لۆ نیزامی سەددامی خینمژەکەن و لەو نەوعە قسانە - گێرلیندا لۆی تەرجوماکردم - بە هاوار و قسەکردن بە دەنگەکی برند، خەرکەکە بە تەواوی ئیزعاج بوون، هەر عەینی ئەو تەلەبە بوو کە لەگەرەمە هاتە سالسبورگ و درۆی لەگەر کردین، مەسئوولەکانی ئەمنی قاعەکەی بە چار پێنج کەسان دەست و پێیان گرت و هەریانگرت و لە قاعەکەی بردیانە دەرێ...
ئینتیزاری حەڕقەی دی بکە...
مێنزا* ناوی مەتعەمی تەلەبانە لە نەمسای، کە تەلەبە لەوێ زۆر بە هەرزان نانیەخۆن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=