کابرایەکی «کرند»ی بەیانی لە ماڵ دەرچوو، پاش نیوەڕۆ گەڕایەوە بۆ ماڵەوە. سەیری کرد وا کوڕە گەنجێکی جوان لە ماڵ دەرچوو و لە ناو ڕاڕەوەکە تووشی یەک بوون. کابرا زانی چ باسە، ڕووی کردە کوڕەکە وتی خوا بیبڕێ ئەم ژیانەی تۆ هەتە، هەر ڕۆژێک سەر بە ماڵێکا ئەکەی. بچۆ بۆ خۆت ژنێک بێنە وەکوو ئێمە هێناومانە، باچوار کەسیش لە تۆوە خێرێکیان دەستکەوێ. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=