- ناوی تەواو: عومەر عەلی عەزیز محەمەد
- ناسراوە بە: عومەر گردەسۆری
- ساڵی لە دایکبوون: #01-07-1966#
- شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی #تەیراوە#، #هەولێر#
- ئاستی خوێندن: دەرچووی (3) ی ناوەندی
- باری خێزان: خێزاندار
- ناوی هاوسەری: زۆزان یاسین عەلی
- ناوی منداڵەکانی: ئارام، ئەڤین، ڕێزدار، هاڤانا، ئومێد
- ساڵی پەیوەندی بەڕێکخسن لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان: سەرەتای ساڵی 1983
- ئۆرگان: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#
- ناوبراو لە دەوروبەری مانگی (5) ی ساڵی 1983 لەهەولێکی گرتن و ڕفاندن ڕزگاری دەبێت و خۆی دەگەیەنێنە سنووری دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە.
- ناوبراو لە مانگی (7) ی ساڵی 1983 پەیوەندی بەهێزی پتشمەرگەوە کردووە بە تیپی (81) تا مانگی (9) ی ساڵی 1984
- دووبارە ناوبراو لە 1986/2/8 پەیوەندی بە تیپی (86) ی دەشتی هەولکر، کەرتی (2) ئەو کات شەهید
(خاڵە یوسف) فەرماندەی ئەم کەرتە بووە، دواتر گواستراوەتەوە کەرتی (3) هەمان تیپ، لە ساڵی 1988 دەگوازرێتەوە شپی (87) ی قەرەچوغ، کەرتی (2) بە پلەی فەرماندەی )مەفرەزە ( ئەو کات هەڤاڵ (سەعدی چاوشین) فەرماندەی ئەم کەرتە بووە.
- ناوبراو لە ڕەتلی پێشمەرگەکانی بادینان بووە لە ساڵی 1987 ۔ 1988
لە تەشکیلاتی بەتالیۆنەکان ناوبراو دەکرێتە جێگری کەرت لە تیپی (87) ی قەرچوغ بەتالیۆنی (8)
لەکۆتا تەشکیلات ناوبراو دەگوازرێتەوە تیپی (88) ی شەمامک کە شەهید (هاشم شەمامکی) فەرماندەی ئەم تیپە بووە
- دواشوێنی پێشمەرگایەتی لە پێش ڕاپەڕین: بەتالیۆنی (8)
- دوا پلەی پێشمەرگایەی لە پێش ڕاپەڕین: جێگری فەرماندەی کەرت لە ڕەتلی شەهید هاشم شەمامکی ناوبراو پارتیزان بووە
ناوبراو لە ڕاپەڕین بەشداری کردووە و ڕۆڵی کارای بینیوە،
لە تەشکیلاتی دوای ڕاپەڕین ناوبراو لەبەرەی کوردستانی بووە تا ساڵی 1992 دواتر لە هێزی10 ی دەشتی هەولێر درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە تا ساڵی 1993 لە 13ی ئاب ئاوارەی سنووری کۆیە و سلێمانی بووە، لە ساڵی 1997 تاوەکوو ساڵی 2005 لە مەڵبەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان کاری کردووە، دواتر تا ساڵی 2008 لە مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر وەک ئەندام بەشی بەدواداچون کاری کردووە بە پلەی ئەندام مەڵبەند.
دواتر گواسترایتەوە بارەگای مەڵبەندی (3) ی هەولێر کاری ڕێکخستنی کردووە و لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی (خەبات) بووە . دواتر بووەتە کارگێڕی مەڵبەندو بەردەوام بووە لە کاری ڕێکخراوەیی، لە دوا کۆنفرانسی کۆمەڵەی پێشمەرگە دانەبڕاوەکان ناوبراو هەڵبژێردرا و بووە جێگری نووسینگەی کۆمەڵەی هەولێر.
- ئەو ساڵانەی پێشمەرگە بووە بەشداری لە چەندین هێرش و بەرگری کردووە لە سنووری مەڵبەندی (3) ی هەولێر، سەرکردایەتی، بادینان.
- لە ژیانی پێشمەرگایەتی (3) جار بریندار بووە .
- لە ساڵی 1990 لەنێوان بۆسکین-سەیداوە لە سنووری ڕانیە 2 ساڵی 1993 نێوان نۆکان و توژەڵە بە فڕۆکەی تورکیا
۔ ساڵی 1996 لەنێوان کۆیە و دۆکان.
دەرچووی خولی (62) ی کادیرانی قەڵاچۆلانە، چەندین خولی تری بینیوە لە بواری (هەڵبژاردن-ئەتەکێت-ڕۆشنبیری)
- ژمارەی ناسنامەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان: 1173 [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=