- ناوی تەواو: کەریم ئیسماعیل حەسەن ڕەسوڵ
- ناسراوە بە: مەولان گردەسۆری
۔ ساڵی لە دایکبوون: 1961
- شوێنی لەدایکبوون: گوندی گردەسۆر، شارەدێی #قوشتەپە#، پارێزگای #هەولێر#.
ئاستی خوێندن: دەرچووی ئامادەیی پیشەسازی هەولێر.
- باری خێزان: خێزاندار.
- ناوی سیانی هاوسەری: سەمیرە خالید عەلی.
- ناوی منداڵەکانی: بڕیار، یادگار، پەیام، خەیام، خۆشی، شادی.
- ساڵی پەیوەندی بەڕێکخستن لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان: 1979
- ئۆرگان: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#
ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: 1982
- ئۆرگان: تیپی (86) ی دەشتی هەولێر
- ئەو ساڵانەی پێشمەرگە بووە بەشداری لە چەندین هێرش و بەرگری کردووە لە سنووری مەڵبەندی (3) ی هەولێر، سنووری سەرکردایەتی
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (1) جار بریندار بووە لە قۆریتان
- دواشوێنی پێشمەرگایەتی لەپێش ڕاپەڕین: هێزی تایبەتیی هەڤاڵ (#کۆسرەت ڕەسوڵ#)
- دوا پلەی پێشمەرگایەتی لەپێش ڕاپەڕین: فەرماندەی مەفرەزە
- ناوبراو لە ڕاپەڕین بەشداری کردووە و ڕۆڵی کارای بینیوە
لە تەشکیلاتی دوای ڕاپەڕین ناوبراو لەدەزگەی ئاساییش خزمەتی کردووە
- ژمارەی ناسنامەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان: 250. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=