تڕحێو کاکت مام عەلی بەخۆمم
دەگێڕنەوە لە یەکێک لە گوندەکانی بناری چیای قەرەچووغ لەنێوان قەراج و #کەندێناوە# و #شەمامک#، پیرەژنێکی کتوکۆر لە کورکردن هاتۆتەوە و خۆی لەبەر خۆرەتاو لە تەنیشت تەیمانی خانووەکەی هەڵخستووە و پرچی وشک دەکاتەوە، پیاوێکی ڕەبەنی بەساڵاچووش دەیبینێت و دەمێکە ژنی مردووە و حەزی دەچێتە ئەو ژنە کتوکۆرە قاچ و بەلەک سپیەی بەر چریسکەی هەتاو، بۆیە لە تەیمانەکە باز دەدات و دەیخاتە بنەخۆیی و خەریکی دەبێت ئەویش بەچەپەرۆک لە سینگی کابرای دەدات و دەڵێت: وەڵڵا لە لای کاکم مام عەلی شکاتت لێ دەکەم، ئەویش دەڵێت: تڕحێو کاکت مام عەلی بەخۆمم. [1]