ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد شەوقی کەبابچی
ناوی باوک: #دەروێش عەلی حەسەن#
ساڵی لەدایکبوون: 1927
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
(ئەحمەد دەروێش عەلی حەسەن) ناسراوە بە (ئەحمەد شەوقی کەبابچی) لەدایکبووی ساڵی (1927) هەولێر گەڕەکی (خانەقا)یە.
ئەحمەد هەتا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە. ئەحمەد زۆری حەز لە گۆرانییەکانی (عەبدولوەهاب) بووە، هەروەها حەزی لە هۆنراوەەکانی ئەحمەد شەوقی بووە، بۆیە نازناوی شەوقیان لێناوە و بووە بە (ئەحمەد شەوقی کەبابچی). ئەحمەد لە ساڵی (1951) لە شەقامی سەرەکی خوار قەڵا کەبابخانەیەک دادەمەزرێنێت، بەردەوام دەبێت تاکوو ئەو چینە دوکانانە هەمووی سەخت کراوە، و بووە بە مەیدان و باخی گشی شار.
ئەحمەد دوو کوڕ و کچێکی هەنە بە ناوەکانی: (لوقمان-عەلی-گوڵستان). [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=