ناوی تەواو: لوقمان هادی حەمەد عەزیز
- ناسراوە بە: نەریمان باشتەپە
-ساڵی لە دایکبوون: 1964
-شوێنی لەدایکبوون: گوندی #باشتەپە#، شارەدێی #قوشتەپە#، شارۆچکەی #بنەسڵاوە#، پارێزگای #هەولێر#
-ئاستی خوێندن: سەرەتایی
-باری خێزان: خێزاندار
- ناوی هاوسەری: بەیان جەوهەر باپیر
- ناوی منداڵەکانی: ئاشنا، ئاشتی، ئیمان، هەناسە، شاباز، ئایا، لۆنا
-ساڵی پەیوەندی بەڕێکخستن لە شۆڕشی نوێ گەلەکەمان: 1980
-ئۆرگان: #یەکێتیی نیشتمانیی کورستان#، #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#
-ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: #12-02-1982#
- ئۆرگان: قوەتی هەولێر
دواتر لە تیپی (86) ی دەشتی هەولێر، لە ساڵی 1984 گوازرایەوە بۆ تیپی (93) کۆیە، لە ساڵی 1985 گوازرایەوە بۆ تیپی (87) ی قەرەچوغ، کەرتی (3) درێژەی بە پیشمەرگایەتی
دواتر لە کەرتی (2) کرایە فەرماندەی مەفرەزە، دواتر بووە جێگری فەرماندەی کەرت، پاشان بووەتە فەرماندەی کەرت.
ئەو ساڵانەی پێشمەرگە بووە بەشداری لە چەندین هێرش و بەرگری کردووە لە سنووری مەڵبەندی (3)ی هەولێر، سەرکردایەتی.
دواشوێنی پێشمەرگایەتی: بەتالیۆنی (8) تیپی (78)ی قەرەچوغ
- دوا پلەی پێشمەرگایەتی: فەرماندەی کەرت
- ناوبراو لە ڕاپەڕین بەشداری کردووە و ڕۆڵی کارای بینیوە لە ڕزگارکردنی شار و شارۆچکەکان لە تەشکیلاتی دوای ڕاپەڕین ناوبراو لە بەتالیۆنی (8) کرایە جێگری بەتالیۆن و درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە.
لە پۆستی حکومەت ناویراو لە دەزگەی ئاساییش (موقدەمی ئاساییش) بووە لە عەنکاوە لە ساڵی 1993 لە دوای دامەزراندنی سوپای یەکگرتووی کوردستان دواتر ناوبراو کراوەتە فەرماندەی فەوج لە لیوای ڕۆژهەڵات.
ناوبراو بەشداری خولی سەربازی و ڕۆشنبیری (گەیلان غەرب) کردووە.
دواپلەی لە دوای ڕاپەڕین پێش خانەنشین بوونی (سەرلەشکر) بووە لە دوای 13ی ئاب لە سنووری کۆیە
بەشداری خوڵی (3) ی ئەکادیمیای سەربازی ئەفسەرانی قەڵاچۆلانی کردووە.
- ژمارەی ناسنامەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان: 94. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=