لە بابەتێکی عەبدولکەریم سەعید حەداد بە زمانی عەرەبی سەبارەت بە شارستانییەت و مێژووی میزۆپۆتامیا، باسی لێوەکراوە: تەل ئەلریمە دەکەوێتە چیای #شنگال# لە سنووری پارێزگای نەینەوا (#موسڵ#) لە باکووری عێراق، یەکێکە لە شوێنەوارە دیارەکان کە قووڵایی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا ئاشکرا دەکات. ئەم تەلە کە چینەکانی پاشماوەی تێدایە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر، لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە جێگەی سەرنجی توێژەران بووە.“
لە ساڵی 1938 سێتۆن لۆید، شوێنەوارناسی بەریتانی، ڕووپێوی سەرەتایی لە ناوچەی چیای شنگال ئەنجام دا، لەوانە تەل ئەلریمە. بەڵام هەڵکەندنی ڕاستەقینە تا ساڵانی شەستەکان دەستی پێنەکرد، دواتر بە سەرپەرشتیی (دەیڤید ئۆتس) کە یەکێک بوو لە پسپۆڕە پێشەنگەکانی شوێنەوارناسی ڕۆژهەڵاتی نزیک و کۆن، دەستی پێ کرد.
ئەنجامی هەڵکۆڵینەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەل ئەلریمە، لانی کەم لە هەزارەی سێیەمی پێش زایینەوە شوێنی نیشتەجێی مرۆڤ بووە. بەڵام لوتکەی ڕۆشنبیرییەکەی لە هەزارەی دووەمی پێش زایین ڕوویدا، کاتێک لە هەڵکۆڵینەکاندا کۆشکێکی شاهانە و پەرستگایەکی ئایینی دەرکەوت، ئەمەش هەبوونی دەسەڵاتێکی سیاسی و ئایینی ئاڵۆزی دەرخست. لە گرنگترین دۆزینەوەکانی ئەم شوێنە، تابلۆی گڵین هەیە کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان فەرمانڕەواکانی تەل ئەلریمە و پاشاکانی ماری و دیارترینیان زیمری لیم بەڵگە دەکات، کە ڕەنگدانەوەی تۆڕێکی پەیوەندیی سیاسی و ئابوورییە لەو سەردەمەدا.
گرنگترین دۆزینەوە لە تەل ئەلریمە ستێلی پاشای ئاشووری ئاداد نیراری سێیەمە کە لە ساڵی 811 تا 783 پێش زایین حوکمڕانی کردووە. ئەم ستێلە کە لە مەڕمەڕی سپی (ئەلاباس) دروست کراوە، پاشا بە جلوبەرگی فەرمیی خۆیەوە وەستاوە، خوداوەندە ئاشوورییەکانی وەک دیسکی باڵدار و هیلال و ئەستێرە لەسەردایە، هێماکان ئاماژەن بۆ پاراستنی خودایی و شەرعییەتی شاهانە.
ستێلەکە بە ڕێنووسی میخی نووسراوە، لە بەشی ناوەڕاستی پاشا دەست پێدەکات و بەرەو خوارەوە درێژ دەبێتەوە، ناسناوەکانی و دەستکەوتە سەربازییەکانی و پڕۆژەکانی بیناسازی تۆمار دەکات، لەنێویاندا هەڵمەتەکانی لە ناوچەی لێڤانت و دیالە. ئەم ستێلە بە بەڵگەنامەیەکی سیاسی و ئایینی گرنگ دادەنرێت، وێنەی پاشا وەک نوێنەری خوداوەندەکانی سەر زەوی ڕەنگدەداتەوە. ئەمڕۆ ئۆبێلیسکەکە لە مۆزەخانەی عێراقی لە بەغدا نمایش کراوە و بە یەکێک لەو پارچە دیارانە دادەنرێت کە هونەری شاهانەی ئاشووری لە لوتکەی دەسەڵاتەکەیدا بەرجەستە دەکات.
هەروەها هاری ساغز، لە پەرتووکی گەورەی بابل، ئاماژەی بەوە کردووە: ئاداد نیراری سێیەم کوڕی شاژنە سێمیرامیس و شا شەمشی ئادادی پێنجەم بوو، کاتێک شەمشی عەدادی پێنجەم کۆچی دوایی کرد، ئەداد نیراری هێشتا تەمەنی یاسایی نەبوو بۆ ئەوەی حوکمڕانیی بکات، ئەمەش وایکرد بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەژێر دەسەڵاتی دایکیدا بمێنێتەوە، پێش ئەوەی بەفەرمی بچێتە سەر تەختی پاشایەتی“. [1]
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=