#نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێم لەپەیامێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی #یانەی وەرزشی زاخۆ# کردوە بڵاویکردەوە، بە گەرمی پیرۆزباییی ئەم دەستکەوتە جیهانییەتان لێ دەکەم کە تێیدا هاندەرانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ لەلایەن فیفاوە وەک باشترین و کاریگەرترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کران، ئەم نازناوە جیهانییە، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکو شانازییە بۆ تەواوی بزوتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندوە، ئێوە بە جۆش و خرۆش و شێوازی شارستانییانەی هاندان، یاریگاکەتان کردە تابلۆیەکی هونەریی جوان و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و ژیاندۆستیی گەلی کوردستانتان بە جیهان گەیاند، دڵسۆزی و وەفاداریی خەڵکی خۆشەویستی زاخۆ بۆ یانەکەیان، نمونەیەکی باڵایە، هیوادارم هەمیشە وەک پێشەنگ بمێننەوە و پاڵپشتێکی بەهێز بن بۆ پێشکەوتنی وەرزش و بەرزڕاگرتنی ناوی کوردستان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=