#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هاندەرانی #یانەی وەرزشی زاخۆ# دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان و بە دەستکەوتێکی گرنگ و مێژوویی وەسفی دەکات.
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە: لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەرانی جیهان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی کۆدەنگی و یەکڕیزیی خەڵکی کوردستان بوو بۆ ئەم یانە ئازیزە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە بە یەکگرتوویی و پێکەوەییمان دەتوانین سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنین. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=