ناو: ئاڤێستا
ناوی باوک: یوسف
ساڵی لەدایکبوون: 1998
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #05-04-2025#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: ڕووباری تەنگاتوور لە #مێرگەسوور#
$ژیاننامە$
ئاڤێستا یوسف، لە ساڵی 1998 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، دەرچووی پەیمانگای سەڵاحەددین بەشی زمانی ئینگلیزی بوو، لە تەمەنی 27 ساڵی لە شارۆچکەی مێرگەسووری سەربە ئیدارەی #سۆران# لە ڕێکەوتی 05-04-2025 کەوتە ناو ڕووباری تەنگاتوور و بێسەر و شوێن بوو و لەگەڵ گەڕانی بەردەوام تاکوو 3 مانگ بۆ تەرمەکەی نەتوانرا بدۆزرێتەوە و لە #05-07-2025# نوێژی مردوو لەسەر تەرمی ئامادەنەبووی ئاڤێستا کرا.
لە ڕێکەوتی #14-12-2025# تەرمی ئاڤێستا لە گوندی ستریا دەدۆزرێتەوە و لەسەر داوای باوکی لە دەڤەری بارزان بەخاک سپێردرا. [1]