خانمی یەکەمی عیراق پیرۆزبایی لە #یانەی وەرزشی زاخۆ# دەکات و دەڵێت: بۆ هەموو جیهانتان سەلماند کە ئەو پشتگیری و پاڵنەرە بەهێزەن کەنهێنی سەرکەوتنی وەرزشیی و هاندەری داهێنان و یەکدەنگیی و تەبایین.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی پیرۆزبایی خانمی یەکەمی عیراق بۆ یانە و هاندەرانی زاخۆ=KTML_End=....
ئەی جەماوەرە وەفادارەکەی یانەی زاخۆ، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانتان لێ دەکەم.
بۆ هەموو جیهانتان سەلماند کە ئەو پشتگیری و پاڵنەرە بەهێزەن کەنهێنی سەرکەوتنی وەرزشیی و هاندەری داهێنان و یەکدەنگیی و تەبایین.
هیوادارم ئەم دەستکەوتە وەرزشییە ببێتە مایەی بەهێزکردنی برایەتی و خۆشەویستی و ناوی گەلەکەمان لەجیهاندا بدرەوشێنێتەوە.
#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=