ناونیشانی بابەت: دۆزینەوەی چەند شیعرێکی بڵاونەکراوەی #شێخ ڕەزای تاڵەبانی#:
#ڕزگار جەباری# (Rzgar Jabary)
لەم دەستنووسەدا کە وێنەی چەند لاپەڕەیەکم خستووەتە ڕوو، لە (144) لاپەڕە پێک دێت، پێک دێت لە سێ بەش: بەشی یەکەم شیعر و پوختەی ژیاننامەی نزیک 15 شاعیری فارسینووسە. بەشی دووەم: باس و نموونەی شیعری بابا تاهیری هەمەدانییە. بەشی چوارەم باس و ژمارەیەکی زۆری شیعرەکانی شێخ ڕەزای تاڵەبانییە بە هەر سێ زمانەکانی کوردی، تورکی، فارسی. بەشی چوارەم: بە پیتی لاتینە و نازانم بە چی زمانێک نووسراوەتەوە. هیچ مێژوویەک لە سەر دەستنووسەکە نییە. بەڵام وەک لە جۆری کاغەزەکەی دیارە لە سەدەی بیستەمدا نووسراوەتەوە.
بەراوردێکی خێرای نێوان شیعرەکانی شێخ ڕەزا لە دەستنووسەکە و دوا چاپی دیوانەکەیم کرد کە لەلایەن (ئەمین شوان) توێژینەوە و ساغکردنەوە و وەرگێڕانی بۆ کراوە و زۆرترین شیعرە دۆزراوەکانی شێخ ڕەزای تێدایە، بۆم دەرکەوت ئەم بڕە شیعرەی لای خوارەوە لە دیوانەکەدا نین. ئەڵبەتە ئەگەری هەیە ژمارەکەی شیعرەکان زۆرتر یان کەمتر بن:
-بەشی کوردی: 3 شیعر
1 پارچە 2 دێڕی، 1 چوارینە، 1 تاکدێڕ.
-بەشی فارسی: 14 شیعر
4 تاکدێڕ، 3 چوارینە، 1 غەزەل 11 دێڕی، 2 پارچە 6 دێڕی، شیعرێکی 12 دێڕی، 2 پارچە 3 دێڕی، 1 پارچە 2 دێڕی، 1 پارچە 4 دێڕی. پارچەشیعرێکی 9 دێڕی کە 6 دێڕی لە چاپەکەی هاتووە.
-بەشی تورکی: 16 شیعر
2 پارچە 5 دێڕی، 2 پاڕچە 2 دێڕی، 3 چوارینە، 5 تاکدێڕ، 1 پارچە 3 دێڕی. جگە لەم چواردە پارچە سێ شیعریش هاتووە کە هەر یەکەیان دێڕێکیان لە چاپەکە زیاترە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی ئەم بەڵگەنامەیەی نەکردووە!=KTML_End=