-ناوی تەواو: هاشم حەمەدەمین جەمیل
-ناسراو: هاشم شەمامکی
۔ ساڵی لە دایکبوون: 1958
-شوێنی لە دایکبوون: گوندی خەزنەی ناوچەی دەشتی #هەولێر#
-ئاستی خوێندن: سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە
-ساڵی 1977 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان# دەکات
-ساڵی 1981 پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە
-وەک کادر لە ناوچەکانی دەشتی هەولێر کاری کردووە .
-سەرەتا کراوەتە فەرماندەی کەری (6) لە تیپی 78ی قەرەچوغ.
لە ساڵی 1987 کراوەتە جێگری دیپی 78ی قەرەچوغ
-ساڵی 1988 کراوەتە فەرماندەی تیپ (88) ی شەمامک
بەشداری زۆربەی شەرەکانی ئەو کاتی کردووە وەک:بەرگریکردن لە ناوچەکانی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#، ئازاد کردنی شارۆچکەی تەق تەق و دێگەڵە وسەری ڕەش و بەرگریکردن لە سماقووڵی و بارەگای مەڵبەند لە دۆڵی بالیسان، شەڕەکانی بەرگری لە بارەگای سەرکردایەتی و شەری قۆپی جوانەگاو گەرووی مەنجەڵان .، چەندین شەری تر لە هەولێر و دەوروبەری.
-شەهید وێرای ئازا و چاونەترسی کادرێکی جەماوەری و کۆمەڵایەتی و ئاستی ڕۆشنبیری زۆر باش بووە هەر بۆیە لەم سەردەمە بە یەکێک لە کادرە خۆشەویستەکانی خەڵک ئەژمار دەکرا.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (5) جار بریندار بووە.
لە ساڵی 1990 بۆ ئالوگۆرکردنی شەهید ڕێباز و مەفرەزەکەی شەهید وەک فەرماندەی پارتیزان دەگەرێنەوە دەشتی هەولێر.. بەڵام بەداخەوە لە #19-09-1990# لە شەرێکی دەستە و یەخەدا لەگەڵ سەدان جەیش و جاش ڕووبەڕوو دەبنەوە مخابن شەهید دەکرێت لەگەڵ هاوڕێ یەکی تری بە ناوی (ئیسماعیل مورتکەیی). [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=