ناوی بڵاوکراوە: ئاوەسپی
جۆری بڵاوکراوە: ڕۆژنامە
زمانی بڵاوکراوە: کرمانجیی ناوەڕاست، عەرەبی
ساڵی دەرچوون: 2003
شوێنی دەرچوون: #خورماتوو#
ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیریی گشتی ئازاد بوو، کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیرانی خورماتوو، دوو هەفتە جارێک بە زمانی کوردی و عەرەبی، بە قەبارەی (4) لاپەڕە دەریانکردووە.
ژمارە یەکی لە مانگی (12)ی ساڵی 2003 دەرچووە.
لە کۆتایی ساڵی 2004 لە دەرچوون وەستاوە، تەنیا (15) ژمارەی لێ دەرچووە. [1]