ناو: کەنعان
ناوی باوک: #ڕەشاد موفتی#
ساڵی لەدایکبوون: 1953
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
کەنعان ڕەشاد موفتی: لەدایکبووی ساڵی 1953 هەولێر - قەڵات - گەڕەکی تەکیە.
دەرچووی کۆلێژی ئاداب - زانکۆی بەغدا - زمانی عەرەبی.
- ساڵی 1977 لە دەزگەی ڕۆشنبیری بەغدا دامەزراوە.
- لە گۆڤاری هاوکاری - ڕۆشنبیری نوێ - بەیان - کاری کردووە.
- لە ساڵی 1980 گواستراوەتەوە بۆ دەزگەی شوێنەوار لە بەغدا، لە هەمان ساڵ بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر.
- لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر بووە بە جێگری بەڕێوەبەری شوێنەوار و سەرۆکی بەشی کولتوور.
- لە ساڵی 1994 بووە بە یەکەم بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری کوردستان.
- سەرۆکی لیژنەی هەڵکۆڵین و پشکنین لە کورستان.
- سەرۆکی لیژنەی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر.
- نوێنەری وەزارەت لە یونسکۆ لە عەمان.
- سەرۆکی دەزگەی ڕۆشنبیری زارەکی سەربە یونسکۆ.
- سەرۆکی دەستەی دەرچوونی گۆڤاری شانەدەر.
لە ساڵی 2018 خانەنشین کراوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=