مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی (هەیبەت حەلبوسی) سەرۆکی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە.=KTML_End=
برای بەڕێزمان هەیبەت حەلبوسی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
بەناوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و تەواوی گەلانی عێراق دەکەین بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بەسەرۆکی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
هیوادارین هەڵبژاردنتان دەروازەی خێر بێت بۆ نوێکردنەوەی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتەکەمان و تەواوکردنی سەرکەوتوانەی رێرەوی ئەرکە دیموکراسیەکان بێت لەم خولەدا کە بە قازانجی بەرژەوەندی و خواستەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی عیراق بشکێتەوە
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=