سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی (عەدنان فەیحان) دەکات، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە..=KTML_End=
بەڕێز عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوادارم لەم بەرپرسیارێتییەدا بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانیی خزمەتی گەل و وڵاتەکەمان بکەن.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەرۆشییەوە پشتگیر و هاریکار دەبین بۆ پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەیی، لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک و بەهێزترکردنی دەسەڵاتی یاسادانان و پابەندبوون بە دەستوور، بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و پاراستنی سەقامگیریی وڵات.
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=