#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (فات عەلی ئەحمەد شێنەیی) پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ محەمەد وەتمان دەکات.
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکە:=KTML_End=
برای بەڕێزم کاک محەمەد وەتمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فات عەلی ئەحمەد شێنەیی) هاوسەری بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و سەرجەم ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=