$دەرەوەی کوردستان$
- هێرشی ئیسرائیل و ئامریکا بۆ سەر داگیرکەری ئێران. هێرشەکان جگە لە شارە گەورەکانی ئێران شارەکانی خوڕەمئاوای #لوڕستان#، #ورمێ# و #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە.
- لە هێرشەکان بۆ سەر ئێران ئایەتوڵڵا #خامنەیی# ڕابەری باڵای ئێران، وەزیری بەرگری و سەرۆکی #سوپای پاسداران# و چەندین بەرپرسی گەورەی ئێران کوژران.
- #ڕەفیق سابیر#، شاعیر و نووسەری کورد، لە نەخۆشخانەیەکی ستۆکهۆڵم لە سوید، کۆچی دوایی کرد.
$باشووری کوردستان$
- سیستمی بەرگریی لە ئاسمانی #هەولێر# بەرپەرچی چەندین مووشەک یان درۆنی داگیرکەری ئێرانی دایەوە لە ئاسمانی هەولێر.
- پارچە مووشەکێک لە گەڕەکی منارەی چۆلی هەولێر بەر ماڵێک کەوت، بەڵام جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 780 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!