هەشەزینییەکان زۆربەیان لە ئاقاری کونەگورگەی ئەنفالکران
زۆربەی هاووڵاتییانی گوندی هەشەزینی #سەنگاو# ئێوارەی ڕێکەوتی 31-03-1988 لە ئاقاری کونە گورگەکەی گوندەکەی خۆیان ئەنفالکران، ئەوانەی لەو شوێنە کەوتنە دەستی هێزەکانی ڕژێمی ئێراق ژمارەیان (46) کەس لە ژن و منداڵ و پیر و لاوی گوندەکە دەبوون، چونکە گوندی #هەشەزینی# پێش پڕۆسەی ئەنفال ڕووخێنرابوو بۆیە خەڵکی ئاوایی ئەوانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی ڕژێم و لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕش بوون، دووبارە بۆ درێژەدان بەژیان ماڵەکانیان گواستەوە بۆ ئاقارەکانی قەرەقاج و کونەگورگە و کەڵۆزی، هەندێکیشیان بۆ ژاڵە و تەپەسوورە و ئەوەیشی کێشەی نەبوو ڕۆیشتبووەوە بۆ #چەمچەماڵ#، بەڵام بەداخەوە زۆربەی هاووڵاتییانی گوندی هەشەزینی لەو ئاقارانەی قەرەقاج و کونەگورگە و کەڵۆزی کەوتنە دەستی هێزەکانی سوپای ئێراق و بێ سەروشوێن کران. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 173 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!