لە خولی پلە یەکەکانی کوردستان لە ڕێکەوتی #04-01-2026#، #یانەی وەرزشی دهۆک# و #یانەی وەرزشی تەناهی#، #یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان# و #یانەی وەرزشی کۆیە# بە یەک دەگەن.
لە میانەی یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بڕیارە هەشت یاری گرنگ لەنێوان یانە بەشداربووەکان بەڕێوەبچێت، لە شاری #دهۆک# هەردوو یانەی دهۆک و تەناهی لە دێربی شارەکە بەیەک دەگەن، سەرکەوتن لەم یارییە بۆ هەردوو یانە گرنگی خۆی هەیە، تەناهی دەیەوێت سێ خاڵ بەدەست بهێنێت و دهۆکیش بە دوای قەرەبوو دەگەڕێت، یانەی زانکۆی جیهانیش لە #هەولێر#ی پایتەخت میوانداری یانەی کۆیە دەکات، ئەم یارییە بۆ هەردوو یانە گرینگی خۆی هەیە چونکە سەرکەوتن تاڕادەیەک لە شوێنی خۆیان بەهێزتریان دەکات بۆ یارییەکانی داهاتوو، زانکۆی جیهان ئامادەکاری باشی کردووە چاوی لە سێ خاڵی یارییەکەیە، #یانەی وەرزشی شەقڵاوە#ی پێشەنگیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری لە #یانەی وەرزشی سێمێل# دەکات، شەقڵاوە ئامادەکاری زۆر باشی کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵ و پێشەنگی یانەکانیش بپارێزێت.
ئارارات-بەردەڕەش
شێخان-هەولێر
کفری-خاک
شۆریجە-سۆران
بابان-بازیان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 14 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!