بابەت: وەرزشی
لە خولی پلە یەکی کوردستان شەقڵاوە لە خاکی بردەوە، زانکۆی جیهانی خاڵێکی وەرگرت.
لە میانی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان یەکشەممە #28-12-2025# چەند یارییەک بەڕێوەچوو، #یانەی وەرزشی شەقڵاوە# لەناو شاری #کەرکووک# بووە میوانی #یانەی وەرزشی خاک# لە یارییەکی بەهێزدا هەردوو تیپ ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا سەرەتا یانەی خاک گۆڵێکی تۆمارکرد، دواتر یاریزانانی یانەی شەقڵاوە بە پلانەکانی مامۆستا (ڕەفیقی ڕاهێنەر) توانی ئاستی تیپەکە بەرز بکاتەوە و بتوانێ ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی خۆی بە کۆتایی بهێنێ بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ و لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، #یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان#یش لە #زاخۆ# بووە میوانی #یانەی وەرزشی سێمێل# و لە یارییەکی بەهێز بەیەک گەیشتن هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسان بوون، هەردوو #یانەی وەرزشی سۆران# و #یانەی وەرزشی چەمچەماڵ#یش بە هەمان ئەنجام یەکسان بوون، #یانەی وەرزشی هەولێر#یش لەسەر یاریگای خۆی لە بەرانبەر یانەی شۆریجە بە گۆڵێک یەکسان بوون و دوو خاڵی گرینگی لە دەستدا، بڕیاریشە ڕێکەوتی #29-12-2025# دووشەممە چەند یارییەک بەڕێوەبچێت.
کۆیە-شێخان
بەردەڕەش -کفری
بازیان-دهۆک. [1]