ناونیشانی بابەت: حەزمەکرد هەموو مەسئوولەکانیش تەقدیمی لجووئی بکەن!
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
ساری 1982، ئەمن و گێرلیندای برادەرم سەفەری شاری سیاحی (سالسبورگ)ن کرد، چونکە ئەحمەدی برام لە گەر فڕقەی فنوونی شەعبی #هەولێر#ێ هاتبوونە نەمسای و حەفسەت دۆلار و جانتایەکی لەگەرەخۆ لۆ هینابووم. بەران لەبەر ئەو سێ کەسەی لە ڤیەننای خۆیان لە فڕقەکەی دزیۆ و تەقدیمی لجووئیان لە نەمسای کرد، هەموو پرۆگرامی فڕقەکەی و وەزعی نەفسییان لێ تێکچوو.
ئەمن لە پاش حەفلەی سالسبورگ تانیم پارەکەی لە برام وەربگرم و لۆ ڕۆژێ پاشی هەر بە قیتاری لەگەر گێرلیندای گەڕاینۆ گڕاتس، بەران دەبا بچمە ڤیەننای و لە ئوتێلی هیلتۆن کە فڕقەکەی لێ بوو، ئەو جانتایەی لە ئەحمەدی وەرگرم. فکرم کردۆ ئەگەر عەینی ڕۆژ چووبام، لۆ هێوارێ ئەگەیشتمە ڤیەننای و درەنگ دادەهات، لۆیێ ڕۆژی پاشی هەر بە قیتاری پێش نیوڕانێ، بەران ئەو جارە بە تەنێ بەڕێ کەتم لۆ ڤیەننای و سعات دەی گەیشتمە وێ، یەکسەر چوومە (هیلتۆن)ی.
دیتم چەند کەسەکی فڕقەکەی، هەندەک دێن و دەچن و هەندەک لە ساڵەی هوتێلەکەی دانیشتینە، سەلامم لێ کردن و تەکلیفم لە ئێکەکی کرد، بە ئەحمەدی برام برێ کە ڕزگاری برای هاتیە، زۆری نەبرد ئەحمەد بە عەجەلە بە خۆی و جانتایەکی گەورە هاتە خوارێ. پێکڕان دانیشتین، بەران وەزعەکە تەواو نەبوو، بەس ئەمن و ئەو بووین، لۆیێ ئەحمەد بێ ترس قسەی کرد و گۆتی: پێشوەی دوو ڕاقس و مۆزیقیەک لە فڕقەکەی خۆ بدزنۆ و تەقدیمی لجووئی بکەن، هەموو کەیف خۆش و بەزەوق بووین، بە کەیفێ خۆ ئەچووینە دەرێ، هەتا شەوێ چووینە مەڕقەسەکی گەنجان (دیسکۆ) بەران هەنکە کەس نتانی بەتەنێ بچتە دەرێ و هەموو لێرە مڕاقەباکرێن، هەموو خۆشیەکەن لێ تێکچوو!
ئەمنیش گۆتم بەس لەسەرەوان کەس سجن و ئیعدام نەکەن باشە! کە چویۆ بە بابم برێ، وەلەو لۆ من زۆر زەحمەتە، بەران ئەمن لەبەرەوان لێرە تەقدیمی لجووئی ناکەم، هەتا مەفعوولی جەوازەکم خەلاسەبی و پاشی ویش خوا کەریمە. پێشم گۆت: ئەمن زۆر غەریبی هەمانم کردیە و هەر لە فکرێ واندامە، خاسەتەن شادومانی خوشکم، (خوشکی تاقانەم) و کاروان و هیوا (کوڕی ڕەنجبەری و دلداری برام)، ئەمن زۆر خەمی وانیتم، بەران با ئەوان خەمی منیان نەبی، چونکە ئەمن لە وڵاتەکی ئەمینم و دوورە لە شەڕی، ئەمن هەرکوەکی بی ئیداراکەم و قرارم دایە کە خیندنێ مۆزیقەی تەواو بکەم و شەهادەکی باشیش وەرگرم و بێمۆ کوردستانێ و خزمەت بکەم، ئەنگۆش، ئەتوو هەڤال و شادومانیش، ئاگاو لە مەکتەبێ خۆ بی و خیندنێ ئیهمال مەکەن.
ملاحەزەمەکرد، وەختی ئەمن قسەم لۆ ئەحمەدیەکرد، ئەو چاویەگێڕا نەکا ئێک گێی لە قسێ مە بی، بەران لەوێ شتەکی زۆر غەریب و عەنتیکەم دیت، کە هەر کوردەکیتکەش دیتبای نەفسی شعووری دەبوو، ئێک دوو لاجیئی کوردم لەوێ دیتن کە عزووی حزبەکی کوردیش بوون. لە درێ خۆم گۆت: ”باشە ئەمن ئەوە هێشتا جەوازی عیڕاقیم هەیە و، لاجیئی سیاسییش نیمە و، لۆیێش لێرەمە چاوم بە برایەکەم بکەوی و جانتایەکی لێ وەرگرم، بەران بەس پێم برێن ئەنگۆ لێرە چاکەن؟ هەم لاجیئن و هەم حزبییشن، بەران وەکی پێشینیان گۆتەنی: ئەو ئاردەی کوردان، ئاوی زۆر دەوێ!“
قسەم لۆ ئەحمەدیەکرد، دیسان ئەو دوو کەسە پەیا بوون کە لە سالسبورگ تەکلیفیان لێ کردم کە بچمە کەمپی لاجیئان لە نێزیک ڤیەننای لە (تڕایس کیڕخن)، لۆوەی ئەو سێ کەسەی ببینم و قسەیان لەگەر بکەم و ئیقناعیان بکەم کە لجووئەکەیان سەحب کەنۆ و لەگەر فڕقەکەی بگەڕێنۆ عیڕاق، هەر ئەوان هاتن دانیشتنەکەی مە تێکچوو، ئەحمەدیش ترسا، زوو چووە سەر مێزەکیتکە! ئەوان ئەیانەویست بزانن ئەمن چم کرد؟ ئەمنیش هەر ئەودەمی قسەکی زۆر مەنتیقیم لۆ هات کە قەناعەتی بەوان هینا.
گۆتم: ئەمن پێشیوەی بێمە ئێرە، لە کەمپی (تڕایسکیڕخن)ی بووم و پێم گۆتن ئێک لەو سێ کەسانە - ناوەکانم پێ گۆتن - برادەرەکی زۆر نێزیکی منە و حەزم لێیە بیبینم، بەران کە داوای هەویەیان لێ کردم و ئەمنیش جەوازی عیڕاقیم پیشان دان، هەر وەخت بوو لێم بکەنە موشکیلە و شوڕتەم لۆ گاز بکەن، چونکە ئێکەم: بە ئینگلیزی قسەم کرد و، دووەم: جەوازەکەم عیڕاقیە، وەیانزانی عایدی سەفارەی عیڕاقیمە، یا ئەوان ئەمنیان ناردیە!
بووە مشەوەشی! هەر زوو خۆم لەبەر دەستی قورتار کردن و هەراتم! بەران گۆتم ئێک دوو ناسیاوم لێرە دیتن، لاجیئی سیاسینە، ئەوانە ئەڵمانیشەزانن، بچن بە سەهلی ئەتانن بیانبینن و قسەشیان لەگەر بکەن، کە وام گۆت، هەردووک لە جێیێ خۆ سڕ بوون و کڕ بوون و نوققەیان نەهات، دەتگۆت بووزاویان پێدا کردینە.
بە منیان گۆت: لەگەرەوەش زۆر مەمنوون کە محاوەلەت کرد خواحافیزییان کرد و ڕۆیشتن، ئەوجا ئەحمەدی برام هاتۆ کنەمن و گۆتی: ئەوانە چیان دەویستت؟ لە سالسبورگ لە بیرم چوو لێت پرسم؟ ئەمنیش مەسەلەکەم هەموو لۆ گێڕاوە و کە هەر لۆیێش لە سالسبورگ وەعدم دانی، هەتا بە سەلامەتی لە ئوتێلەکەی بڕۆم و هیچم لێ نەکەن، نەکا حەزمەکرد نەک هەر فڕقەکە، بەرکوو هەموو مەسئوولەکانی ئەو فڕقەش نەگەڕێنۆ و، لە نەمسای تەقدیمی لجووئی بکەن.
حەرقەیدی مایە.... [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!