تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی سەیدسادق# ئەم وەرزە ناتوانێ بەشداری یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بکات، هەر چەندە هاندەرانی یانەکە بە تامەزرۆی زۆرەوە چاوەڕوانی ئەوە بوون گرفتە داراییەکانی یانەکە چارەسەر بێت بۆ ئەوەی جارێکی تر تیپی تۆپی پێی یانەی سەیدسادق بێتەوە ناو یارییەکانی خولەکانی کوردستان، هەر چەندە یانەکە پار ساڵ بە هۆی گرفتە داراییەکانی یانەکەی پاشەکشەی کرد لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، ئەم وەرزەش یانەکە کە دابەزی بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، بەڵام تاوەکوو ئێستا 2025 هیچ سەرچاوەیەکی دارایی باشیان پەیدا نەکردووە بۆ ئەوەی بتوانن بێنە نێو کێبڕکێیەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کە بڕیارە بە بەشداری 18 یانە بەڕێوەبچێت. بە پێی زانیارییەکانی نزیک لە یانەکە بە هۆی هاوکاری نەکردنی دارایی یانەکە لە لایەن بەرپرسانی حزبی و حکومی و نەبوونی توانای دارایی باش یانەکە ناتوانێ بەشداری یارییەکانی خولەکە بکات و ئەم وەرزەش هاندەرانی پڕ جۆشی شارەزوور ناتوانن دیمەنی یاریگاکان جوانتر بکەن. تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش یانەکە هیچ بڕیارێکی بەشداری کردنی لە خولی پلە یەکی کوردستان نەداوە. [1]