ڕووباری سیروان
#هانی مورتەزا#
هەردوو لقی سەرەکیی سیروانی ژاوەڕۆ و ڕەزاو بەیەک دەگەن و سیروانی گەورە درووست دەکەن، ئەم یەکگرتنە لە دووریی 14 کیلۆمەتر لە باکووری شاری #پاوە# ڕوو دەدات، ڕووباری سیروان بە ئاڕاستەیەکی ناڕيکدا بەرەو باشووری ڕۆژاوا دەڕوا، پاشان دەگاتە سنوور و بە مەودای 37 کیلۆمەتر دەبێتە هێڵی جیاکەرەوەی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا لەنێوان گوندەکانی کەوتە و لاوەرانی ناوچەی شەمێران، بەتەواوی دێته ناو خاکی باشوور و دەڕژێتە دەریاچەی #دەربەندیخان#ەوە و لەوێشەوە درێژ دەبێتەوە تا تێکەڵ بە ڕووباری دیجلە دەبێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 12 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!