پۆندی بنەسڵاوە
گۆمێکی ئاویی دەستکردە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی #دەشتی هەولێر#-بنەسڵاوەی شاری هەولێر درووستیکردووە، ئەم پۆندە گەورەترین پۆند لەسەر ئاستى هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پلانەکانى کابینەی نۆیەمى #حکومەتى هەرێمى کوردستان# بۆ پاراستنی سامانى ئاو، بە گوژمە نزیکەی (4 ملیار دینار)، پۆندی #بنەسڵاوە# کە گەورەترین پۆندە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ئاودێرى #هەولێر# درووست دەکرێت.
درێژی پۆندەکە (360) مەترە و توانای کۆکردنەوەی (3) ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی باران و کانیاوەکانی ھەیە، بەرزی پۆندەکە (17) مەترە و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش یەک ساڵە. [1]