کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  588,434
وێنە
  124,847
پەرتووک PDF
  22,141
فایلی پەیوەندیدار
  127,605
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,978
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,034
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,795
عربي - Arabic 
44,494
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,929
فارسی - Farsi 
16,079
English - English 
8,552
Türkçe - Turkish 
3,847
Deutsch - German 
2,042
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,266
شوێنەکان 
17,059
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,121
وێنە و پێناس 
9,468
کارە هونەرییەکان 
1,807
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,051
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,069
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,717
کورتەباس 
22,373
شەهیدان 
12,158
کۆمەڵکوژی 
11,397
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,640
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
911
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,582
PDF 
34,807
MP4 
4,064
IMG 
235,851
∑   تێکڕا 
276,304
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەمڕۆ 102 ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا تێپەڕ دەبێت، وڵاتانی ئیمپریالیست چۆن کوردیان کردە قوربانی و دابەشیان کرد؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەمڕۆ 102 ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا تێپەڕ دەبێت، وڵاتانی ئیمپریالیست چۆن کوردیان کردە قوربانی و دابەشیان کرد؟
ئەمڕۆ 102 ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا تێپەڕ دەبێت، وڵاتانی ئیمپریالیست چۆن کوردیان کردە قوربانی و دابەشیان کرد؟
=KTML_Bold=ئەمڕۆ 102 ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا تێپەڕ دەبێت، وڵاتانی ئیمپریالیست چۆن کوردیان کردە قوربانی و دابەشیان کرد؟=KTML_End=
#کارزان گلی#

ئەمڕۆ #24-07-2025#، ساڵیادی 102 ساڵەی پەیاماننامەی لۆزانە، ئەو پەیماننامەیەی بۆ تورکیا وەکوو سەرکەوتن لێکدەدرێتەوە و تاپۆی وڵاتیان پێی وەرگرت، بەڵام بۆ کورد نەهامەتی بوو، چونکە بە زۆر تاپۆی دەوڵەتی کوردییان هەڵوەشاندەوە و کوردیان بەسەر چوار وڵاتدا دابەش کرد.
تورکیا، توانی لە ڕێگەی ئەو پەیاماننامەیەوە ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ و کۆتاییان بە خەلافەتی عوسمانی هێنا، ئەگەرچی دەستبەرداری ئەو خاکە بوون کە عوسمانییەکان داگیریان کردبوو، بەڵام لە ئەنجامدا کۆماریی تورکیا دروست بوو و لەڕووی ئابووریشەوە سەربەخۆیی خۆیان وەرگرت.
=KTML_Bold=موسڵ و لۆزان=KTML_End=
موسڵ هەمیشە شارێکی گرنگ بووە بەلای تورکیا، بەتایبەت لەسەردەمی ئیپڕاتۆرییەتی عوسمانیدا، موسڵ هەمیشە گرنگی پێدراوە، هۆکارەکەشی ڕوونە، بەهۆی بوونی نەوتێکی زۆر و هەروەها ئەو پێکهاتەیەی لێی بووە.
لەو سەردەمەدا، واتە لە 100 ساڵی ڕابردوودا، ویلایەتی موسڵ دانیشتوانەکەی زۆرینەی کورد بووە، ئەمەش سەرچاوە مێژووییەکانی تورکیا پشتڕاستیان کردووەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی تەعریب کراوە، ئێستا ڕێژەی کورد وەکوو ڕێژەی عەرەب نییە، بەڵام لە تورکمان زیاترە.
ئەوەی گرنگە باس بکرێت، بۆچی ئەتاتورک لە پەیماننامەی لۆزاندا دەستبەرداری ویلایەتی موسڵ بوو؟ سەرچاوە مێژووییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەگەر ئەتاتورک دەستبەرداری موسڵ نەبوایە، تورکیا بوونی نەدەبوو وەکوو کۆمار، یاخود زیرەکی ئەتاتورک لەوەدا بووە، کە تورکیا لە شەڕی ڕزگاریدا هێزەکەی ماندوو بووە، نەیتوانیوە ڕووبەڕووی فەڕەنسا و بەریتانیا بوەستێتەوە، بۆیە لە لۆزاندا دەستبەرداری موسڵ بووە.
بەڵام وەکوو ئەوەی (د. تاریق سایگی) باسی دەکات، لە #26-06-1926# دا و لە ڕێککەوتنی ئەنکەرادا، بەشێوەیەکی کۆتایی لەسەر ویلایەتی موسڵ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن. بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە بێت، تورکیا لە داهاتی نەوتی موسڵدا دەبێت 10%ی بدرێتی، بەریتانیا و فەڕەنساش بەوە ڕازی بوونە.
لەرێککەوتنەکەدا هاتووە، دەبێت بۆ ماوەی 25 ساڵ، ئەو داهاتە لە نەوتی موسڵ بدرێتە تورکیا، ئەو ڕێککەوتنەش بۆ ماوەی 12 ساڵ درێژەی
کێشاوە، بەڵام لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی ڕێککەوتنەکە نەچووە بواری جێبەجێ کردن.
پێشتریش تەها ئاکیۆڵ، باسی لەوە کردبوو، کە لە سەردەمی حکوومەتی تورگوت ئۆزاڵیشدا لە ساڵانی هەشتایەکان، لە بودجەی گشتی تورکیادا، پارەی موسڵیان داناوە، لە کاتێکدا ئەو پارەیە بەهیچ شێوەیەک بۆ تورکیا نەنێردراوە، بەڵام دوای ئۆزاڵ، ئیدی لە بودجەی تورکیا، شتێک نەماوە بەناوی ئەوەی داهاتی 10% ی نەوتی موسڵ بۆ تورکیا بێت.
لە لۆزاندا ویلایەتی موسڵ لە بەرانبەر دروستنەبوونی دەوڵەتی کوردی بووە.
کاتێک سەرۆک #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی پێشووتری هەرێمی کوردستان و هەروەها سەرۆکی گەورەترین پارت لەسەر ئاستی عێڕاق، ڕیفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا، بەر لە ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم، میدیاکانی تورکیا و تەنانەت کەسایەتییە ئەکادیمییەکانیشیان، باسیان لەوە دەکرد، بەهۆی ئەوەی پەیماننامەی لۆزان نزیکبووەتەوە لە 100 ساڵ و بەمەش ڕێککەوتنەکە هەڵدەوەشێتەوە، بۆیە بارزانی دەیەوێت بەر لەو وادەیە خۆی بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ئامادە بکات.
ئەوان دیسان لەسەر لۆزان گەڕانەوە بۆ مێژوو و ئەرشیڤ و شڕۆڤەکانیان و لەوێدا باسیان لە ڕۆڵی بارزانی و هەوڵەکانی کرد بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردی.
سینان مەیدان، لە وتارێکدا باسی لە گوتەیەکی بارزانی کرد لە ئەمریکا، کە لە #14-03-2016# گوتبووی ”لەوەتەی ڕێککەوتنی لۆزان بوونی هەبووە کورد نەبووەتە خاوەن دەوڵەتی خۆی، نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانی بەسەردا دێت و دەبێت کورد ئەمجارەیان ڕۆڵی پێبدرێت.“
باسی لە وتارێکی بارزانی کردووە کە لە ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) بڵاوی کردووەتەوە، بەم شێوەیە ”100 ساڵ بەر لە ئێستا، واتە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم، بەڵێن بە کورد دراوە دەوڵەتی بۆ دروست بکرێت، بەڵام بەپێچەوانەی داواکاری کورد، کوردستانیان بەسەر چوار وڵاتدا دابەش کردووە (ئێران، تورکیا، عێڕاق، سووریا). لە ڕێککەوتنی سیڤەردا، بەڵێنیان داوە کورد خۆی خۆی بەڕێوە ببات، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەهۆی بەرژەوەندی خۆیان و هاوکێشەی سیاسی، ئەو مافەیان بە کورد نەدا و بوونە لەنگەر“
سینان لەو وتارەدا ئاماژەی داوە، بارزانی دەیەوێت لەدوای کۆتایی هاتنی 100 ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی لۆزان، ئیدی هەنگاوەکانی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنێت.
جیا لە سینان، دۆغۆ پەرەنچیک، کە سەرۆکی پارتی وەتەنە لە تورکیا، بەئاشکرا لە بۆچوون و دیمانەکانیدا بارزانی وەکوو مەترسی بۆ سەر دەوڵەتی تورکیا داناوە و دەڵێت لە دوای 100 ساڵ بەسەر لۆزاندا، ئیدی بارزانی دەیەوێت دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنێت.
سەلاحی سۆنیال، لە کتێبی (سیاسەتی دەرەوەی تورکیا و شەڕی ڕزگاری) بەڕوونی باس لەوە دەکات، کە کوردەکان لە دوای لۆزان بەنیازن دەوڵەتی کوردستان دروست بکەن و باسیش لە سەرچاوە مێژوویەکان دەکات.
سەلاحی دەڵێت: ”لە #02-01-1919#، (سەعید مەلا، مستەفا پاشا، ئەمیر بەدرخان زادە)، بەیاننامەیەک بۆ لیژنەیەکی باڵای ئینگلیز دەنێرن و دەڵێن جوگرافیای کوردستان چەقبەستوو بووە، ئێمە دەمانەوێت ببینە دەوڵەت لەژێر دەستی ئینگلیز، هەروەها کوردەکان سوود لە کەمینەیی خۆیان وەربگرن بۆ ئەوەی مافەکانیان پێ بدرێت لە تورکیا. هەروەها لە #15-05-1919#، نوێنەری بەریتانیا بەناوی (Andrew Ryan) سەردانی سەید عەبدولقادر دەکات، کە ئەویش یەکێک بووە لەو کوردانەی داوای جیابوونەوەی کردووە و لەوێ بە Ryan دەڵێت، دەوڵەتی کوردی دروست بکەن. لەوێ Amiral Calthorpe، کە ئەویش هەر لەگەڵ لیژنەی ئینگلیزەکان بووە چووە بۆ لای سەید، دەڵێت داواکارییەکەتان دەگەینمە وەزارەتی دەرەوە، بەڵێنەکەی دەباتە سەر، ئەوکات Balfour، وەزیری دەرەوە بووە و گوتوویەتی، لە کۆنفڕانسی ئاشتی لۆزاندا، داواکاری کورد بەهیچ شێوەیەک فەرامۆش ناکرێت و چاوەڕێی ئەنجامی لۆزان بکەن “
جیا لەوەش، شەریف پاشا، کە کورد بووە و ساڵانێکی زۆر وەکوو سەرکونسوڵی عوسمانییەکان بووە لە هۆڵەندا، لە کتێبێکدا سنووری کوردستانی دیاری کردووە و داویەتی بە ئینگلیزەکان، بەڵام ڕاوێژکاری باڵای ئینگلیز بەناوی Hohler، لە #27-08-1919#، نامەیەک بۆ لۆندرا دەنێرێت و لەوێ بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت: ”ئێمە کاتێک گرنگی بە پرسی کورد دەدەین، واتە گرنگیمان بە خاکی میزۆپۆتامیا داوە، دەبێت ئەوە بزانن، کە پرسی کورد و ئەرمەنییەکان بە هیچ شێوەیەک بابەتی من نییە و خۆمی پێ سەرقاڵ ناکەم“
بەڵام لەناو بریتانیادا کەسایەتی سیاسی گەورە هەبووە، لەگەڵ ئەوەدا بووە کورد ببێت خاوەن دەوڵەتی خۆی، بۆ نموونە، Amiral Sir Robeck، نامەیەک بۆ وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی بەریتانیا دەنێرێت لە #26-03-1920# و دەنووسێت: ”دەبێت کوردەکان لە تورکیا داببڕێنین و دەوڵەتیان بۆ دروست بکەین، ئێمە دەتوانین کوردەکان و ئەرمەنییەکان بەیەکەوە ببەستینەوە دەوڵەتیان بۆ دروست بکەین، بۆ ئەم مەبەستە سەید عەبدولقادر و شەریف پاشا لەژێر فەرمانی ئێمەدان“.
بەگوێرەی ئەو بۆچوونانەی لەناو مێژوونووس و لێکۆڵەرانی تورکیا باسی لێوە دەکرێت، هەموو هەوڵێکی بەریتانیا بۆ ئەوە بووە، کورد دژی ئەتاتورک بەکاربهێنێت، گەرنا ئەوانیش نیازی دروستبوونی دەوڵەتی کوردییان نەبووە.
ئەگەر بهاتبوایە، پەیماننامەی لۆزان شوێنگرەوەی سیڤەر نەبوایە، لە سیڤەردا بەئاشکرا باس لەوە کراوە کە کورد ببێتە دەوڵەت، ئەویش لە مادەکانی 62 , 64، لە مادەی 62، باس لەوە کراوە کوردەکان سەرەتا ببنە خاوەن حوکمی زاتی، لەدوای شەش مانگ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی سیڤەر، بریتانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا، لە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە ئیستانبۆڵ، سنووری دەوڵەتی کوردی دادەنێن لە تورکیا و سووریا و عێڕاق.
لە مادەی 63، تورکیا دەبێت دان بە حوکمی زاتی بهێنێت و لە مادەی 64 یش بەڵێنی دەوڵەتی کوردی دەدەن و دەڵێن لەو شوێنانەی کورد زۆرینەیە و ئیدی داوای سەربەخۆیی دەکەن لە ڕێگەی سەدانیکردنیان بۆ کۆمەڵەی گەلان و کۆمەڵەی گەلانیش ئەم داوایەی کورد قبوڵ دەکات و تورکیاش ناچار دەبێت قبوڵی بکات و دەستبەرداری هەموو مافێکی خۆی دەبێت لەو ناوچانەدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سینان باسی دەکات، هەر لە سیڤەردا باس کراوە، ئەگەر ویلایەتی موسڵیش داوا بکات بچێتە سەر ئەو دەوڵەتەی کورد دروستی دەکات، وڵاتانی هاوپەیمان دژی ناوەستنەوە.
دەکرێت بڵێین، بەریتانیا ویلایەتی موسڵی بە دەوڵەتی کوردی لەگەڵ تورکیا گۆڕییەوە، چونکە سەرەتا دژایەتی عیسمەت پاشایان کرد و داکۆکیان دەکرد بەوەی دەبێت مافی کورد لە لۆزاندا جێگیر بکرێت، بەڵام کاتێک ویلایەتی موسڵ هاتووەتە بەرباس، ئیدی بەریتانیا نەرمی نواندووە و بەرژەوەندی ئیمپریالیستی لە نەتەوەی کورد لا گرنگتر بووە.
نووسەر (Seha Meray) لە کتێبی (کۆنفڕانسی ئاشتی لۆزان و بەڵگەکان) باس لەو گفتوگۆیە دەکات، کە عیسمەت پاشا و Lord Corzon، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەنجامیان داوە.
نووسەر دەڵێت: ”لە لۆزان باس لە قەدەری کورد کراوە، گوتویانە دەبێت خۆیان خۆیان بەڕێوە ببەن، بەڵام عیسمەت پاشا، گوتوویەتی کورد و تورک یەکن، دینیان و ئامانجیان یەک شتە. هەروەها موسڵیش لەڕووی مێژوویی و کلتووریی و دیموگرافییەوە هەر سەر بە تورکیایە و دەبێت بۆ تورکیا بێت، بەڵام Corzon دژی عیسمەت پاشا دەوەستێتەوە.
عیسمەت پاشا دەڵێت با لەوناوچانەی کوردی لێیە ڕاپرسی بکرێت، بەڵام Corzon دەڵێت کوردەکان نازانن بنوسن و بخوێننەوە، چۆن دەتوانین بیانبەینە سەر سندوقی دەنگدان، بەڵام کاتێک تورکیا دەستبەرداری موسڵ دەبێت، ئیدی بەریتانیاش دەستبەرداری دەوڵەتی کوردی و مافی کورد دەبێت، واتە ئەوەی گرنگ بووە بەلای بەریتانیا، بەرژەوەندی خۆیان بووە نەک کورد.“
ئیسماعیل بێشکچی، لە چەند کتێبێکی خۆیدا و هەروەها لە وتار و دیمانەکانیدا، دەڵێت بەگوێرەی بەداداچوونی خۆی، بۆی دەرکەوتووە، کە ئەتاتورک مامەڵەی لەگەڵ ئینگلیزدا کردووە، دەستبەرداری موسڵ ببێت، لە بەرانبەردا ئەوانیش واز لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی بهێنن لە تورکیا یاخود باسی فیدڕاڵی بۆ کورد نەکەن.
بێشکچی، دەڵێت: ”بەریتانیا و تورکیا ناکۆکی دیبلۆماسییان هەبوو، بەبۆچوونی من ئەوان بەو شێوەیە ڕێککەوتن، تورکیا دەستبەرداری ویلایەتی موسڵ بێت، لەبەرانبەردا ئەوانیش دەستبەداری ئەوە ببن، کە فیدڕاڵی یان حوکمی زاتی بۆ کورد بەدەستبهێنن لە تورکیا. تۆ وەرە لێکۆڵینەوە لە بەریتانیا بکە و بزانە ئەو وڵاتانەی داگیری کردوون، وەکوو هیندستان و ئەفریقیا و کینیا و سۆماڵ، لەوێ چەندین لایەنی کردووەتە خاوەن فیدڕاڵی و حوکمی زاتی، بەڵام تەنیا کوردی لەبیر کرد و نەیکردە خاوەنی هیچ“
بێشکچی هەمیشە داکۆکی لەوە کردووە، کە کورد مافی خۆیەتی ببێتە دەوڵەت، هەروەها ڕەخنەی زۆریش لە ئیمپڕیالیستی بەریتانیا و فەڕەنسا دەگرێت، بەوەی لەبەر بەرژەوەندی خۆیان کوردیان فەرامۆش کردووە و مافی کوردیان بەلاوە گرنگ نەبووە.
لەشوێنێکی تری ئەو دیمانەیەدا دەڵێت: ”ئەمڕۆ لە دونیادا 207 دەوڵەت بوونی هەیە، لەناو ئەو وڵاتانەدا وڵات هەیە ژمارەی دانیشتوانی خوار یەک ملیۆنە، بۆ نموونە لە یەکێتی ئەورووپا (مالتا، لۆکسمبۆرگ، قوبرس). لە کۆنسەیی ئەورووپا (سان مارینۆ، ئاندۆرا) ژمارەی دانیشتوانیان 30 بۆ 40 هەزار کەسە، بەڵام نەتەوەی کورد 40 ملیۆنە، کەچی نە لەنەتەوەی یەکگرتووەکان و نە لە کۆنفڕانسی وڵاتە ئیسلامییەکاندا هیچ پێگەیەکی نییە. دەکرێت نموونەی قەرەباغ بهێنمەوە، کە لە نێوان ئەرمەنستان و ئازەربێجانە، لە 1923 تا 1928، کۆماری سووری کوردستان بووە، ئەمەش لە سەردەمی ستالین لەناو چوو و بەشێکی کوردەکانی بۆ ناوەڕاستی ئاسیا گواستەوە.“ [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-07-2025 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 14-01-2026 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 15-01-2026 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 15-01-2026 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.938 چرکە!