تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی کۆیە# ئەم وەرزە بە پێکهاتەیەکی جیاواز بەشداری یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستانی کردووە، یانەکە هەر چەندە ئامانجیان تەنیا مانەوەیە لە خولی پلە یەک، بەڵام لە کۆی ئەنجامدانی پێنج یاری دوو یاری دۆڕاندوە و یانەکە ئەمساڵ 2026 جیاواز دەرکەوتووە و بەشی زۆری یاریزانەکانی خەڵکی شارەکەن و دەیانەوێت بە سەرکردایەتی ڕاهێنەرێکی لاو بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە پێشکەش بکەن، لەم بارەشەوە (ڕووداو جەمال) ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی کۆیە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەم وەرزە ئامانجمان تەنیا مانەوەیە لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، هەر چەندە ئێمە بە پێکهاتەیەکی تەواو یاریزانی لاو خۆمان بۆ ئەم وەرزە ئامادە کردبوو، یاریزانەکانمان زۆربەی خەڵکی شارەکەن و دەمانەوێت بەم یاریزانانە ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین، لەبارەی گرفتەکانیش گوتی گرفتی ئێمە گرفتی داراییە سەرجەم مووچەی یاریزانان بە ستافی ڕاهێنەرانیشەوە تەنیا مانگانە دە ملیۆن دینارە ئەوەش پارەیەکی ئاساییە، چەند یاریزانێکمان لە دەرەوەی شارەکە هێناوە بەڵام ئێمە ئامانجمان ئەوەیە لە یارییەکانی داهاتوو ئاستی باشتر پێشکەش بکەین، ڕاستە گرفتی داراییمان هەیە لە یانەکە، چونکە نەمانتوانیوە یاریزانی ئاست بەرز بهێنین خۆتان دەزانن پارەی زۆرتریان دەوێت، ئێستاش بەردەوامین لە یارییەکانی خۆمان لە خولی پلە یەک هەموو توانایەکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی شایستە لە یارییەکانی داهاتوو بەدەست بهێنین و بچینە نێو کێبڕکێیەکانی ئەنجامی باشتر، لە یارییەکانیش زۆر جار گرفتی پێکان و یاری نەکردنی یاریزانانمان دەبێت، ئامادەکاریش بۆ یارییەکانی داهاتوومان دەکەین. [1]