=KTML_Bold=بۆ ڕای گشتی جەماوەری کوردستان #07-01-2026# =KTML_End=
جەماوەری دڵسۆزی کوردستان
جێی داخە جارێکی تر حکومەتی دیمەشق پەلاماری گەڕەکە کوردییەکانی شاری #حەلەب# (ئەشرەفیەو #شێخ مەقسوود#) یان دا.
بەتۆندی هێرشەکانی بەناو سۆپای سووریا و گرۆپە تیرۆرستییەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب (ئەشرەفیەو شێخ مەقسوود) ڕیسواو شەرمەزار دەکەین و داوا دەکەین دەستبەجێ هێرشەکانیان بوەستێنن.
هەروەها داوا لە ئەنجوومەنی ئاساییش و هێزەکانی هاوپەیمانان دژ بە تیرۆرستانی #داعش# بەتایبەتیی ئەمریکاو فەرەنسا دەکەین فشار بخەنە سەر حکومەتی ڕاگوزەری سووریا و گڕۆپە تیرۆرستییەکان بەزووترین کات کۆتایی بە هێرشەکانیان بهێنن.
ئێمە لە (بزووتنەوەی نوێبوون) پێمان وایە ئەگەر سووریا نەبێتە وڵاتێکی فیدڕالی و مافی هەموو پێکهاتەکان نەچەسپێنرێت هەرگیز سووریا سەقامگیرو ئارام نابێت و بۆیە پێویستە فیدڕالیەت بە ڕۆژاوای کوردستان بدرێت و دەستووری نوێ بنووسرێتەوەو مافەکانی گەلی کوردستان لە دەستووردا بچەسپێنرێن.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
#بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان#
07-01-2026
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!