ناو: بەهزاد
ناوی باوک: موحسین ڕەئوف
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-01-1978#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #03-02-2026#
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
-بەهزاد موحسین ڕەئوف-لەدایکبووی (01-01-1978) هەولێر.
-بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی کوردی لە کۆلیژی ئاداب-زانکۆی سەڵاحەدین (2002-2003) بە پلەی پێنجەم لە ئاستی بەش.
-ساڵی 2004 لە #زانکۆی کۆیە# وەک یاریدەدەری توێژەر دامەزراوە.
-ماستەر لە زمانی کوردی لە کۆلیژی زمان-#زانکۆی سەڵاحەدین# (2009).
-لە ساڵی (2010) وەک مامۆستا لە زانکۆی کۆیە، فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت، بەشی کوردی لە #ڕانیە# دامەزراوە.
-نازناوی زانستی (مامۆستای یاریدەدەر)ە.
-لە ساڵی 2010ەوە چالاکی مەدەنیە و ئەندامی ڕێکخراوی زارە.
1-چەند توێژینەوەیەکی زمانەوانی لە گۆڤارەکانی #ڕامان# و هەرێم و پێشکەوتن و ڕۆژنامەکانی بەدرخان و میدیا و جەماوەر و ئاڤێستا...هتد.
2-بڵاوکردنەوەی چەندین نووسین و وەرگێڕانی وتار و بابەتی ڕۆژنامەوانی و توێژینەوەی ئەدەبی و فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و چیرۆک لە زمانی فارسی و عەرەبی لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی هەرێم.
3-توێژینەوەی زانستی بە ناوی (دیدێکی نوێ بۆ دۆخی تێپەڕی و تێنەپەڕی لە زمانی کوردی، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین)
لە شەوی 03-02-2026 بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا. [1]