بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چینوتوێژەکانی کوردستان بوو. بەرهەمی ئەو خەباتە پتەو و سەرتاسەرییە بوو کە لەپێناو گەڕاندنەوەی مافەکانی گەلی کوردستان و بەدیهێنانی دیموکراسی لەعێراقدا دەستی پێکرد و دواجار حکوومەتی ئەوکاتی عێراقی ناچار کرد بە شێوەیەکی فەرمی دان بە بەشێک لە مافەکانی گەلەکەماندا بنێت.
لە پەنجا و شەشەمین ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداردا پێزانینمان بۆ تێکۆشان و ماندووبوونی سەرجەم ئەو پێشمەرگە و شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەرانەی شۆڕشی ئەیلوول هەیە کە بە ماندووبوون و قوربانیدانی خۆیان دەستکەوتی مێژوویی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداریان بۆ گەلەکەمان مسۆگەر کرد. لەو یادەدا جەخت لە پاراستنی دەستکەوتەکان و پەیامی ئاشتیخوازانە و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە و سڵاو بۆ ڕۆحی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەنێرین. [1]
مسعود بارزانی
11ی ئاداری 2026
=KTML_Bold=⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=