بەرێزان خانەوادەو کەسوکاری #ساڵح موسلیم#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو سیاسەتمەداری ناسراوی کورد (ساڵح موسلیم)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
هەڤاڵ ساڵح موسلیم تێکۆشەرێکی دیاری رۆژئاڤای کوردستان بوو، خزمەتێکی یەکجار زۆری دۆزی میللەتەکەمانی کرد لە رۆژئاڤا، باوکە شەهید بوو و رۆڵەی خۆی بەو خاکە بەخشی و بەردەوام بوو لەخزمەتکردنی دۆزی رەوای میللەتەکەمان.
بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە گەورەیەی گەلەکەمان، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری هەڤاڵ ساڵح موسلیم و گەلی رۆژئاڤا دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
براتان
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
=KTML_Bold=⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=