بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و سیاسەتمەداری دیاری ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێز (#ساڵح موسلیم#)م پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەڕێز ساڵح موسلیم لە کاروباری سیاسی و بەرەوپێشچوونەکانی ئاشتیی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، بە تایبەت بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاوی هەبوو، هەروەها مێژوویەکی پرشنگداری لە خەباتی گیانفیدایی بۆ گەلەکەی تۆمار کرد و لەپێناو گەیشتن بە دۆزی ڕەوای گەلەی گیانی ڕۆڵەیەکی بەخشی بە نیشتیمانەکەی.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و سەرجەم #شەڕڤان#انی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێ. [1]
#شێخ جەعفەر شێخ مستەفا#
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/11
=KTML_Bold=⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=