$باکووری کوردستان$
- لە سنووری نێوان باکوور و باشووری کوردستان مینێکی پەکەکە بە هێزێکی سوپای تورکیادا تەقییەوە. سوپای تورکیا خۆی دەڵێت دوو سەربازیان کوژراون، لە تۆڵەی ئەوەشدا سنووری کانی ڕەش-یان لە دیوی باشووری کوردستان تۆپبارانکردووە.[3]
- #هەپەگە# ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر 07:30 خولەک هێزەکانمان لە نێوان کانیڕەشی سەربە #شەمزینان# و گردی کۆردینەی سەربە چەلێ لە #جولەمێرگ#، لە دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا حەوت سەربازی سوپای تورک کوژران و دووانی دیکە برینداروون، سوپای تورک پاش ئەو چالاکییە کوژراو و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەر لە شوێنی چالاکییەکە گواستەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی بارینی بارانی زۆر لە ناوچە #بوومەلەرزە# لێدراوەکانی #کرماشان# و ڕوودانی لافاو لە هەندێک ناوچە، دۆخی ژیانی زیانلێکەوتووان ئاستەمتر بووە.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، لە هۆڵی دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ لە کەمپی نوێی #زانکۆی سلێمانی# بە ئامادەبونی مامۆستایان و خویندکارانی بەشی کوردی چەند چالاکییەک بەو بۆنەیەوە بەڕێوە چوو.[2]
- لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک-دا، هەورامییەکانی شاری #هەڵەبجە# داوای پاراستنی شێوەزاری هەوارامی دەکەن و دەڵێن:هەورامی لەڕیزی ئه و زمانانەیه، کە هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە.[1]
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگێکی بەرزی هاوشێوەی تەقینەوە لە گەڕەکی قڕگەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی بیسترا. پۆلیسیش دەڵێت مەشق و ڕاهێنانی کارمەندانی ئاسایش بووە.[3] پاشتر ئاساییشی سلێمانی ڕایگەیاند کە چەند گوللە هاوەنێکی کۆنیان تەقاندووەتەوە.[4]
- شاندی پەرلەمانی کوردستان ڕاپۆرتێکی لەسەر لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر عەفرین لە دانیشتنی ئەمڕۆ خوێندەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە 31 خوێندنگا خاپورکراون و بە هۆی شەڕ و لەشکرکێشی تورکیاوە، خوێندن وەستاوە.[2]
- لە شاری #کەرکووک# لە دوو شوێنەوە هێرش کرایە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی و دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا.[4]
- لە شاری سلێمانی جەژنی ژنانی زەردەشتی ناسراو بە جەژنی سپەندار مەزد بە ئاهەنگ و مۆسیقا پیرۆز کرا.[1]
- لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازیی لە خانەنشینی پلە تایبەتەکان بوو، خانەنشینی پلە تایبەتەکان هەڵوەشێنرایەوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو سوپای تورک لە کاتژمێر 01:00 بە دواوە ناوەندی #عەفرین#ی بە چڕی تۆپباران کرد، لە ئەنجامی ئۆو تۆپبارانانەدا شەش هاوڵاتی بە سەختی برینداربوون.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ناوەندی جندرێس و گوندی تەلسلۆر بۆرردوومان دەکەن.[1]
- شەوی ڕابردوو ستێفان دووژاریک، وتەبێژی سکرتێریی گشتیی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی هەوڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە بارەی هێرشی سەر عەفرین جارێکی دیکە ڕاگەیاند. دوژاریک وتی: دەبێت حکومەتی تورک هێرشەکەی بوەستێنێت، هەر چەند شەڕ درێژتر بخایەنێت گەیاندنی یارمەتی و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاوڵاتیان سەخت تر دەبێتەوە.[1]
- سەرحەدە ڤارتۆ، وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان - #پەکەکە# ڕایدەگەیەنێت، چوونی سوپای سوریا بۆ عەفرین شتێکی ئاساییە و ئێمە پێشوازی له و هەنگاوە دەکەین و بە کارێکی ئیجابی دەزانین، دەڵێت پەیەدە و #یەپەگە# کارێکی ئاقڵانی زۆر باشیان کردوە کە ڕێگەیاندا سەربازانی سوریا بچنە ناو عەفرین.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی سوریای دیموکراتی – قەسەدە لێدوانێکی فەرمی لەسەر شەڕەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ چالاکییەکی شەڕڤانان دژی سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا کردووە. قەسەدە ڕایگەیاندوە: لە ناوچەی ڕاجۆ شەڕڤانان لە دژی سوپای تورک و چەتەکان چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا 12 سەباز و چەتە کوژراون.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆردوومانی گوندەکانی ناوچەی بلبل دەکەن.[1]
- لە ئەنجامی چالاکییەکی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە گردی بلیلکا-ی ڕاجۆ لە عەفرین، مۆڵگەیەکی سوپای تورک و چەتەکانی خاپوورکرا و ژمارەیەکی زۆر سەرباز و چەتەی سەر بە سوپای تورک کوژران و برینداربوون.[1]