ئەمڕۆ ڕۆژێکە پڕ نوور، دونیا ماڵە ماڵە لە سرور، ژاڵە دەدرەوشێتەوە، لالە دەگەشێتەوە، دارو درەخت دەپشکون. بەروسەمەر دەردەکەون، فەلەک وەک خێوەتی زبر جەدی هەڵداوە، زەمین کەوای ئەتڵەسی سەبزی گۆڵگوڵی لەبەر کرا. ئافتابی عالەم درەخشانە خورشیدی خاوەری بە ئەشیعەی زەهەبی زەڕ ئەفشانە، نێزیکە بڵێم ئەرزو سەما، کەوتیتە ڕەقس و سەما، ئەمە چ باس و خواسە چ ئەسەرە چ خەبەرە.....؟
بەڵێ ئەمڕۆ ڕۆژی مرادە،
نەورۆزنەورۆزی گەلە، حەقە، ڕۆژی زۆر موبارەکە.ئەوەڵی بەهارە، یەکی ئیعتیدالی لەیل و نەهارە، جەژنە جەژنی ئۆممەتە، جەژنی محەبەت و ئولفەتە.
مەلا محەمەدی جەلیزادە (
مەلای گەورەمەلای گەورە)
21-03-193821-03-1938 ڕۆژی دوو شەممە
بەردەرکی سەرای شاری
کۆیەکۆیە.
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 9,461 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!