كهمئهندامان بهگیرفانی بهتاڵهوه خۆپیشاندان ئهنجامدهدهن
باکووری کوردستان
- گەورەشارەوانیی
ئامەدئامەد رایگەیاند بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی
کۆرۆناکۆرۆنا بۆ ماوەیەکی کاتی چوون و هاتنی پاسەکانی شارەوانی بۆ 13 شارۆچکەی پارێزگای ئامەد راگیراوە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە زیندانی
سەقزسەقزی پارێزگای
سنەسنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، زیندانییەک کە 27ی مانگی رابردوو لەگەڵ زیاتر لە 70 زیندانی دیکەی زیندانی سەقز هەڵهاتبوو، دوای دەستگیرکردنەوەی، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە زیندانی سەقز لەسێدارەدرا. بەپێی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ئەو زیندانییە کە ناوی شایان سەعید پورە، لەکاتێکدا لەسەر تاوانێک دەستگیر و زیندانی کراوە کە تەمەنی ژێر 18 ساڵ بووە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پرۆتۆکۆڵەکانی مافی مرۆڤ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
[4]
شایان سەعیدپوور
باشووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی هەتا ئەمڕۆ 337 کەس توشی ڤیارۆسی کۆرۆنا بوون له و ژمارەیەش 4 کەس گیانیان لەدەستداوه و چەند کەسێکی کەمیش لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوه و لەژێر چاودێری پزیشکدان.
[3]
- ئەو نەخۆشخانەیەی کە لەلایەن سەرمایەداران و خێرخوازانەوە لە شاری هەڵەبجە دەست بە دروستکردنی کرا، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری تەندروستی کرایەوە. نەخۆشخانەکە 64 قەرەوێڵەییە و لەسەر رووبەری 2 دۆنم زەوی دروستکراوە و لەماوەی 20 ڕۆژدا تەواو کرا.
[4]
- جێگری پارێزگاری هەولێر و گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکە رایدەگەیێنێت؛ قەدەخەی هاتووچۆ درێژدەکرێتەوە، میکانیزم و بەرنامەی جیاوازیشیان لەوبارەوە ئامادە کردووە. بۆ مانگی رەمەزانیش قەدەخەی هاتووچۆی شەوان لە رەمەزاندا بەردەوامدەبێت.
[2]
- ناوچە گەشتیارییەکانی
هەڵەبجەهەڵەبجە و
هەورامانهەورامان لە چاوەڕوانی گەشتیاراندان کە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە بە تەواوی چۆڵکراون، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ناوچەکەش دەڵێت: زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە زیاتر لە 60 هەزار گەشیار روویان لە ناوچە کە کردوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا هیچ گەشتیارێک رووی لەناوچەکە نەکردووە.
[4]
- کەمئەندامانی
سلێمانیسلێمانی له شەقامی سالم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوە زیاتر کەمئەندامان برسی نەکات.
[3]
هونەرمەندانی باشوری کوردستان داوای هێورکردنەوەی دۆخی زینی وەرتێ دەکەن
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندان لە گەلەری ئورفا لە شاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، بە نوێنەرایەتی هونەرمەندانی باشوری کوردستان ناڕەزاییەتییان لە دژی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان دەربڕی و داوای پێکەوەبوون و ڕێگرتن لە شەڕی ناوخۆیان کرد.
[1]
- ژمارەیەک لە دووکاندارانی ژێر قەڵای
هەولێرهەولێر گردبوونەوە و داوایان لە پارێزگاری هەولێر کرد بڕیار بدات بۆ کردنەوەی دووکانەکانیان.
[4]
- لە پارێزگای
دهۆکدهۆک لە ماوەی 50 رۆژدا لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی لە بازاڕ سەردانی پێنج هەزار شوێنیان کردووە و بەهۆی پێشێلکردنی رێنماییەکانەوە 215 شوێن سزادراون و 74 دووکان داخراون و بە بڕی 40 ملیۆن و 75 هەزار دینار سزای سەرپێچیکارانیان داوە.
[2]
-
فرسەت سۆفیفرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە سبەینێوە، نۆرینگە پزیشکییەکان لە هەولێر بە رێکاری پێویست دەکرێنەوە. راشیگەیاند، لە دوای 24 مانگ بازاڕەکان دەکرێنەوە و بڕیاریش لەسەر دەستبەکاربوونەوەی تاکسییەکان دەدەین. دڵنیایی دا کە لە دوای 24 مانگ، زۆربەی شوێنە داخراوەکانی هەولێر دەکرێنەوە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەنجومەنی سەربازی
منبجمنبج لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە شانەیەکی شاراوەی میتی تورکیان دەستگیرکردووە کە لە هەرێمە داگیرکراوەکان چەکیان بۆ تیرۆریستان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەبرد.
[1]
- شەوی رابردوو، لە
سەرێکانیسەرێکانی و
عەفرینعەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون، لە نێوان گروپە چەتەکاندا کە ناوی 'سوپای نیشتیمانیان' لەخۆیان ناوە، شەڕ دەستیپێکرد. لە شەڕەکەدا چەکی قورس بەکارهاتووە و کوژراو و بریندار لە ریزی چەتەکان کەوتۆتەوە.
[1]
- لە شاری
قامیشلۆقامیشلۆ بە هۆی هێرشی هێزەکانی رژێمی سوریا بۆ سەر هێزە ئەمنیەکانی شارەکە، لە نێوان هەر دوولا دا شەڕ روویدا.
[6]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان