- کرێکاران و فەرمانبەرانی شارەوانی بەکرەجۆ دەستیان دایە مانگرتن و ڕێگەی سەرەکیان داخست، یەکێک لە کرێکارەکانیش ئاماژە بە وە دەکات ماوەی 60 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.
- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی لە دوای یەک 12 برینداری لێکەوتەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنیش ڕایدەگەیەنێت، زۆربەی بریندارەکان لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی کەرکووکن.
- بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان، فەرمانبەرانی بینای پارێزگای سلێمانی دەستیاندایە خۆپیشاندان و بایکۆتی کارکردنیان کرد.