رۆژی مانگرتنی سەرتاسەری لە شارۆچکەی خانەقین
باکووری کوردستان
- بە بەشداری هاوسەرۆکی گشتیی
هەدەپەهەدەپە،
سەزای تەمەلیسەزای تەمەلی و سیاسەتمەداری کورد
ئەحمەد تورکئەحمەد تورک، لە ناوچەی ئارتووکلوو-ی
مێردینمێردین بەمەبەستی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیران/3ی پووشپەڕ میتینگێک بەرێوە چوو. میتینگەکە لە پارکی کارایۆنلار بەڕێوە دەچێت.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
مستەفا ئیلخانیزادەمستەفا ئیلخانیزادە، چالاکی فەرهەنگیی کورد و بەرپرسی فێرگەی زمانی کورد و وێژەی منداڵانی شاری
بۆکانبۆکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: کە لە دادگاییکردنی
ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهی بنەمای دادپەروەریی لە بەرچاو نەگیراوە و ناوبراو شیاوی سزای لەسێدراەدان نییە.
[4]
- لقی 101 سزای دادگای گشتیی شاری
سەقزسەقز، کچێکی کورد، بە ناوی
چینی ئاخرخوبچینی ئاخرخوبی بە 50 زەربە قامچی لە پێش چاوی خەڵک و دانی بڕی 400 هەزار تمەن پارەی نەخت مەحکووم کرد.
[4]
باشووری کوردستان
- رۆژی مانگرتنی سەرتاسەری لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین بەهۆی خراپیی رەوشتیی ئاساییشەوە.
[1]
-
بایز تاڵەبانیبایز تاڵەبانی، وەزیری پێشووی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
[1]
- لە کاتژمێر 06:30 خولەی ئێوارەی ئەمڕۆوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر، دەستیان کردووە بە بۆردوومانکردنی ناوچەی سنینێ-ی هەرێمی
برادۆستبرادۆست.
[5]
- بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی رایدەگەیەنێت، پارتی پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکات و بە بڕیارێکی دروستی دەزانێت.
[2]
- لەسەر ڕێگای
کەسنەزانکەسنەزان -
هەولێرهەولێر گەنجێک کوژرا.
[1]
- ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان سێ دادوەری بۆ بەڕێوەبردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دیاریکردووە و دادوەرەکانیش دەستبەکاربوون.
[3]
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بە سڕینەوەی ناوی 200 هەزار کەس لە ناوی دووبارە و سێبارە لە لیستی دەنگدەران.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- لە
عەفرینعەفرین 2 تەقینەوە روویاندا.
[5]
- شەڕڤانانی
یەپەگەیەپەگە و
یەپەژەیەپەژە، لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا دوو سەرباز و پێنج چەتەی تورک کوژران و 6 چەتەی دیکەش برینداربوون.
[6]
- شاندێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا، سەردانی شاری منبیجیان کرد و بەڵێنیاندا، کە لە هێزەکانیان لە منبیج دەمێننەوە و لە هەموو مەترسییەک دەیپارێزن.
[6]
- چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە بەردەوامی تاوانەکانیاندا لە دژی گەلی عەفرین، دارستانەکانی دورگە لە گوندی مەیدانکێ-ی ناوچەی ماباتایان سوتاند. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هاوڵاتیان ویستیان ئاگرەکە بکوژێننەوە، چەتەکان بە زۆری چەک رێگریان لە هاوولاتیان کرد.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە داواکراوە، دژی دەستوور نییە و ئەوە متمانە دەگەڕێنێتەوە.
[2] هەروەها بڕیاریدا بەوەی کە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان و دەنگدانی دەرەوەی وڵات نایاساییە و بەپێچەوانەی مافی دەنگدانە بۆ دەنگدەران و رەتیکردەوە.
[3]
- نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
یونامییونامی رایدەگەیەنێت، نەتەوە یەکگرتوەکان رێزی ئەو بڕیارە دەگرێت کە لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە دەرچووە سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان.
[2]
-
جەبار ئەمینجەبار ئەمین، پەرلەمانتاری کوردی سوید لەکاتی گەیشتنی بە تورکیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی ئەستەمبوڵەوە دەستبەسەرکرا.
[6]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان