$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی ناسر نووری، خەڵکی شاری #شنۆ#، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە بەرزاییەکانی کێلەشیندا پێکرا. ئەو کاسبکارە کوردە، لە لای لاقیەوە پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری #نەغەدە# کراوە. لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی کورد لە دێهستانی برادۆستی شاری #ورمێ#، کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سادق ئەورازی کوڕی هاروون، بەسەختی بریندار کرا.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/346230/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ناسر نووری=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ناسر نووری=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانین بۆ جوتیاران کە بەروبومەکانیان بەفیرۆدەچێت، بەڵام دڵنیایان دەکەینەوە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان و ساڵی داهاتووش ئەنجامی کارەکانمان بەدیار دەکەوێت.[1]
- لەسنووری #پێنجوێن# 100 دۆنم پوش و پاوان سووتان و سێ هاووڵاتیش دەستگیرکران.[2]
- بڕیار محەمەد، پەیامنێری ڕۆژنیوز لە شاری #هەولێر#، لەلایەن ئاسایشی تۆپزاوای سەر بە هەولێرەوە دەستگیرکرا و دواتر ڕەوانەی ئاسایشی هەولێر کرا.[3]
- لە ڕاگەیێندراوێکدا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، کاژێر 8:25 خولەکی ئەمشەو تەرمی ژنێکی دانیشتووی #قەڵادزێ# گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بە حەبل خنکاوە.[4]
- دوای سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان (ئانگرێت کرامپ کارنباوەر) وەزیری بەرگری ئەڵمانیا و (شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونە وه و دواتریش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕێکخراوی جیهانیی هیومان ڕایتس وۆچ، کە تایبەتە بە چاودێرییکردنی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا، لەبارەی دوورخستنەوەی هاوسەرۆکانیی شارەوانییەکانی #ئامەد#، مێردین و وان و دانانی خۆسەپێنەر لە شوێنەکانیان، ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هیومان ڕایتس وۆچ، نووسیوێتتی: دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد، مێردین و وان، پێشێلکاریی ڕوونی مافی دەنگدەرانە و دیموکراسیی لەناوخۆی وڵاتەکەدا پەک دەخات.[3]
- دوای ئەوەی سێ سەرۆک شارەوانی لەباکووری کوردستان لەکارەکانیان لادران و شوێنەکانیان بە قەیوم پڕکرانەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەو بڕیارەی #وەزارەتی ناوخۆ#ی تورکیا دەردەبڕێت.[4]
- سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر #حەشدی شەعبی# لە عێراق، دەڵێت: ئێران ناتوانێت لە هیچ شوێنێک لە دەستمان دەربچێت.[1]