بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوێک، لە خۆپیشاندانەکان دوێنێ چوارشەممە (
21-09-202221-09-2022)، لانی کەم هەشت هاووڵاتیی ناڕازیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون و زیاتر لە 281 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون و دەیان کەسیش دەستبەسەر کراون.
دەشڵێت، ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە توندوتیژییەکی زیاترەوە وەڵامی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی کوردیان دایەوە و لانی کەم هەشت هاووڵاتی و لەوانەش دوو مێردمنداڵی 15 و 16 ساڵەیان لە شارەکانی ئورمیە،
شنۆشنۆ،
شائابادشائاباد، و
ئەیوائەیوان کوژراون.
ناوی ئەو کەسانەی کە شوناسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بریتییە لە
سەعید محەممەدیسەعید محەممەدی،
موحسین قەیسەریموحسین قەیسەری، ئەمین مەعریفەت 16 ساڵە،
میلان حەقیقیمیلان حەقیقی،
سەدرەدین لێتانیسەدرەدین لێتانی،
عەبدوڵڵا محەممەدپوورعەبدوڵڵا محەممەدپوور 15 ساڵە، مەتین عەبدوڵلاپوور و دانش ڕەهنەما.
پۆلێنبەندیی 15 هاووڵاتیی کوژراو بەگوێرەی شارەکان:
ورمێورمێ: 1-
فەڕجاد دەروێشیفەڕجاد دەروێشی 2- عەبدوڵڵا محەممەد پوور 3-
مەتین عەبدوڵلا محەمەد پوورمەتین عەبدوڵلا محەمەد پوور 4-
دانش ڕاهنەمادانش ڕاهنەما
شنۆ: 1-
ئەمین مەعریفەتئەمین مەعریفەت 16ساڵە 2- میلان حەقیقی 3-
سەدرەدین لەیتانیسەدرەدین لەیتانی
دیواندەرەدیواندەرە: 1-
فوئاد قەدیمیفوئاد قەدیمی 2-
موحسین محەمەدیموحسین محەمەدی
سەقزسەقز: 1-
فەرەیدون مەحمودیفەرەیدون مەحمودی
کرماشانکرماشان: 1-
مینوو مەجیدیمینوو مەجیدی
شائاباد: 1-
سەعید محەمەدیسەعید محەمەدی
ئیلامئیلام: 1- موحسین قەیسەری
دێولاندێولان 1-
ڕەزا لوتفیڕەزا لوتفی
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە 30ی خەرمانان لانی کەم لە 12 شاری ئاودانان، ئیلام، کرماشان، سنە، ئورمیە، قوروە، ڕەبەت، سەردەشت، پیرانشار، شنۆ، پاوە، شائاباد، ئەیوان و بۆکان، بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی، کیژی 22 ساڵەی سەقزی، لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە، ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دەستوەردانی هێزە حکومییەکان، خۆپیشاندانەکان بەرەو توندوتیژی چوون و لە ئەنجامدا 8 هاووڵاتیی ناڕازیی کورد کوژران و 281 کەسیش بریندار بوون.
هەنگاو لە ڕێگای سەرچاوەکانی خۆیەوە زانیویەتی هاووڵاتییەکی دیکە لە ئورمیە کوژراوە و تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەم شارەیە و هەواڵەکان باس لە کوژرانی چەند کەسی دیکە لە شائاباد دەکەن و تیمی هەنگاو خەریکی بەدواداچوون بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاستیی هەواڵەکانە
[1].