هاوکاریی پارێزگای هەڵەبجە بۆ لێقەوماوانی کرماشان
باکووری کوردستان
- پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە
لەیلا زانالەیلا زانا سەندەوە.
[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سیخوڕی تورکیای ڕاگەیاند.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە
کرماشانکرماشان و دەوروبەری، سەرما و باران ژیانی لێقەوماوانی
بوومەلەرزەبوومەلەرزەکەی سەختتر کردووە.
[1]
- پزیشکانی مەحموود ساڵحی لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی قەزایی، وێڕای هوشداری سەبارەت بە بارودۆخی جەستەیی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، داوای گواستنەوەی دەستبەجێی ناوبراویان بۆ نەخۆشخانە کرد.
[4]
باشووری کوردستان
- کەمپینەکانی باشووری کوردستان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵات بەردەوامیی هەیە.
[1]
- لە کەمپەینی
هەڵەبجەهەڵەبجە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕی 74 ملیۆن و 486 هەزار و 500 دیناری عێراقی کۆکراوەتەوە.
[5]
- لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ و دەورەبەری کەمپەینێک بەناوی هەڵوێست بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕادەگەیەندرێت.
[5]
- لە کۆتا ڕۆژی کەمپەینی وەتەن چاوی لێمانە لە شاری
هەولێرهەولێر، کاروانی دووەمی هاوکارییەکان، کە پێکهاتبوو لە جلوبەرگ و کەلوپەلی خۆ گەرم کردنەوە و هاوکاری ماددی، ڕەوانەی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا.
[5]
- لە شاری سلێمانی، بڕی 13 ملیۆن دینار و دەیان تۆن کەلوپەل، بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی شارۆچکەی دەربەندیخان و شاری کرماشان، لە ڕێگەی دوو کەمپەینەوە کۆکراوتەوە.
[5]
- شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی و بەئامادەبوونی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، لە گردی زەرگەتەی شاری
سلێمانیسلێمانی لەگەڵ
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە. بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت کردووەتەوە، داواشی کردووە قەبارەی کابینەی حکومەت بچووکبکرێتەوە.
[2]
- ئەمڕۆ سێشەممە پاش دووجار دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوک، دواتر رێژەی یاسای ئەندامان پێکهێنرا و رێککەوتن لە سێشەممەی داهاتوو کۆببنەوە.
[3]
- تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لەگەڕەکی حەی عەسکەری شارۆچکەی
خوورماتووخوورماتوو روویدا و بەهۆیەوە 20 کەس کوژران و 70 کەسیش برینداربوون.
[1]
- دوو کرێکاری نیپاڵی لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
[1]
- نێردەی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق (یونامی) لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێشوازی لەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەن لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی
ریفراندۆمریفراندۆم و داوا لەهەرێمی کوردستان دەکات پایەندبن پێوەی.
[3]
- یەکەم وێنەی
کۆسرەت رەسولکۆسرەت رەسول دوای نەخۆشکەوتنی بڵاوکرایەوە. سەرۆکی تیمی پزیشکیی کۆسرەت رەسول لە بەرلین بە رووداوی راگەیاند دۆخی تەندروستی نایابە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەماوە.
[2]
- لە
گەرمیانگەرمیان، بەهۆی زۆری رێژەی بارانەوە، لافاو لە شاری کەلار و شارەدێی ڕزگاری روویدا.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- لە دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا، پەرلەمانتار
سەڤیم داغدەلەنسەڤیم داغدەلەن، یاریدەدەری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپی فیدراڵیی ئەڵمانیا کە بە رەچەڵەک کوردە، لەکاتی گوتاری خۆیدا پۆستەرێکی ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە)ی بەرزکردەوە و رەخنەی لە حکومەتی ئەڵمانیا گرت بەوەی درووشمەکانی ئەو رێکخراوەی قەدەخە کردووە.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان