22-02-2018 - بەرخۆدانی عەفرین، ڕۆژی 34
باشووری کوردستان
- پارێزگاری
دهۆکدهۆک ڕێگەی نەدا کەمپینێک بۆ هاوکاریی منداڵانی
عەفرینعەفرین ئەنجام بدرێت.
[1]
- ئەو هاوکارییانەی، کە لە شارەدێی
تەقتەقتەقتەق بۆ عەفرین کۆکرابوونەوە، ڕادەستی مانگی سوری کوردیی کران.
[2]
- زیاتر لە نیو تەن زێڕ لە دەروازەی
ئیبراهیم خەلیلئیبراهیم خەلیل دەستیبەسەردا گیرا کە هەوڵی ناردنەدەرەوەی بە قاچاخ درابوو، سەرچاوەیەکیش له و دەروازەیە دەڵێت لەدوای ڕوداوەکە چەند کارمەندێکی دەروازەکە دەستگیرکراون.
[1]
- لە شاری
هەولێرهەولێر کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کە ڕۆژی شەممە 24ی مانگ کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ خۆپیشاندانێکی سەرتاسەریی بۆ پشتگیریی عەفرین ئەنجام دەدرێت.
[2]
- بە بەشداری
نەوزاد هادینەوزاد هادی،
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر و
فەرهاد ئەتروشیفەرهاد ئەتروشی، هەرسێ پارێزگاری هەولێر،
سلێمانیسلێمانی و دهۆک کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت.
[3] لە کاتی گەییشتنیان بۆ شوێنی کۆنفڕانسەکە کۆمەڵێک لاو بە جنێو هێرشیانکردەسەر نەوزاد هادی. پاشتریش ڤیدیۆی هێرشکردنەکە بە بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە.
[4]
- نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە و تیایدا ئەنجومەنی ناوبراو پەیامێکی سێ خاڵی ئاڕاستەی مامۆستایان کرد بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە سنوری سلێمانی و ڕاشیانگەیاند لە هەفتەیەکدا هاندانێکی مامۆستایان دابەشدەکرێت.
[1]
- دەزگای گشتی کاروباری مین لەهەرێم هۆشداری دەدات، بەهۆی ڕوودانی لافاو، مەترسی ڕاماڵینی مین و تەقەمەنی لە ناوچە بەرزاییەکانەوە بۆ دامێنی شاخ و دەشتاییەکان هەیە، دەشڵێت پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن و له و ناوچانە بە هۆشیارییەوە هاتوچۆ بکەن.
[1]
- بۆ جاری دووەم لەباشوری
کەرکوککەرکوک ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان چەکدارانی
داعشداعش و
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ڕویدا.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندەکانی شەیتانا و کورکای سەربە شارۆچکەی ماباتای کانتۆنی عەفرین بۆردوومان دەکەن.
[2]
- ئادریان گالۆوەی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت، کە لە عەفرین هاوڵاتیانی مەدەنی دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.
[2]
- سکرتێری گشتی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان، قەیران و ڕووداوەکانی شەڕ و پێکدادان لە سوریا بە جەهەنەمی سەر زەوی ناودەبات و داوای وەستانی بەپەلەی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانە لە ناوچەی عەفرین و سوریا دەکات.
[1]
- بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) و سوپای سوریا کراوە، گروپێکی دیکەی سەربازانی سوپای سوریا گەیشتنە عەفرین، وتەبێژی یەپەگەش دەڵێت چاوەڕێدەکەین هێزی زیاتری سوربا بگاتە عەفرین.
[1]
- سوپای تورک جارێکی دیکە ناوەندی شاری جندرێسی کانتۆنی عەفرینی تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک شەهید بوو و دووانی دیکەس بە سەختی بریندار بوون.
[2]
- لە گوندی دێرسەوان-ی سەر بە شارۆچکەی شەرا لە عەفرین، کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورک و چەتەکان-یان کردە ئامانج. ڕاگەیەندرا، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، ژمارەیەکی زۆر سەرباز و چەتەی سەر بە سوپای تورک کوژراون و برینداربوون. هاوکات، لە گوندەکانی ساریا، قەتمە و شەیتانا-ی سەر بە شارۆچکەی ماباتا، لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا شەڕێکی سەختە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیش ئەو گوندانە بۆردوومان دەکەن.
[2]
- فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-
یەپەژەیەپەژە، بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرایکرد، کە دوو شەرڤانی برینداریان لە ناو هێزە داگیرکەرەکاندا ڕزگارکردووە.
[2]
- کاروانی هەزاران کەسیی گەلانی هەرێمەکانی
جزیرەجزیرە و فورات، گەیشتنە خاڵی پشکنینی سەرەتایی عەفرین و لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە تۆپبارانکران.
[2]
- کاتژمێر 07:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، کەسێکی نەناسراو لە چوارڕیانی شەریا-ی گەڕەکی نەشوان-ی شاری
حەسەکەحەسەکە، بۆمبێکی هەڵدایە ناو ئۆتۆمبێلێکی هێزەکای ئاسایشی حەسەکە-وە. ڕاگەیەندرا، کە بەهۆی تەقینەوەکەوە، کارمەندێکی ئاسایش و کارمەندێکی هاتووچۆی حەسەکە برینداربوون.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە کۆبوونەوەی سەرکردە جووەکان لە ئۆرشەلیم - قودس، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەشێکی گرنگی سیاسەتی وڵاتەکەی ئەوەیە هەرگیز ڕێگە بە ئێران نەدەن بنکەیەکی سەربازی لە سووریا دروستبکات و لە دژی ئیسرائیل بەکاریبهێنێت. نەتانیاهۆ ڕاشیگەیاند نەک ڕێگە بە ئێران نادەن جێپێی سەربازی لە سووریا قایمبکات، ڕێگەشی پێنادەن چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت. ئەوە بەشێکی هەرە گرنگی سیاسەتی ئێمەیە.
[3]