$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، لە پارێزگای مەڕەش کەسێک بەهۆی دەمەقاڵی لەسەر سەگەکەی، خاڵ و خاڵۆزاکەی خۆی بە دەمانچە دەکوژێت.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- وتەبێژی شانەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# لە زانکۆی پزیشکی #کرماشان# ڕایگەیاند: تا ئێستا 107 پرستار و کارمەندی تەندروستی و یاریدەدەری پزیشکی له و پارێزگایە تووشی کۆرۆنا بوون. دکتۆر ئیبراهیم شەکیبا ڕایگەیاندووە لەکۆی ئه و ئامارە 23 یاریدەدەری پزیشک، 40 پەرستار و 44 کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380823/0019.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەردەوامی ڕێزگرتن لە کادیری دەرمانی لە شارەکانی کوردستان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەردەوامی ڕێزگرتن لە کادیری دەرمانی لە شارەکانی کوردستان=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران، هونەرمەند و چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی زینی #وەرتێ#-وە بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە حزبە کوردییەکان کراوە، کە جارێکی تر ڕێگا بۆ شەڕێکی تری ناوخۆیی خۆش نەکەن.[5]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، حوکمی لەسێدارەدانی لوقمان ئەحمەدپوور خەڵکی #بانە#، زیندانیی تاوانبار بە کوشتنی بەئەنقەست، لە زیندانی ناوەندیی #سنە# جێبەجێ کرا.[6]
- ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی کاری بیناسازی، 25 هەزار کرێکار لە کرماشان بیکار بوون.[7]
- بەشێک لە شاعیران، نووسەران و چالاکانی مەدەنی شاری بانە وەک شارەکانی دیکەی کوردستان بە مەبەستی ڕێز گرتن لە خزمەتگوزاریی پەرەستاران و سەرجەم کادری دەرمانی و پزیشکانی نەخۆشخانەی “ڕازی” بانە لە بەرامبەر نەخۆشخانەکە ئامادە بوون و ڕیزیان لە سەرجەم کارمەندانی بنکەی تەندروستی و دەرمانی ئەم شارە گرت.[7]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو ژمارەیەک پاسی گەورە لە دەروازەی نێودەوڵەتی #ئیبراهیم خەلیل#، هاتە ناو خاکی باشوری کوردستان، خەڵک بەرامبەر ئەو کارە ناڕەزایەتییان دەربڕی و ویستیان ڕێگا لە هاتنە ناوەوەی کاروانەکە بگرن، بەڵام هێزەکانی ئاسایش بە هەڕەشە خەڵکەکەیان دوورخستەوە. بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، خەڵکی لە بەردەم دەروازەی ئیبراهیم خەلیل وەستاون، ئەو کەس یان سەربازانەی باپاسەکە هاتوونەتە ناو خاکی باشوری کوردستان، بێ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت یان کەرەنتینە بکرێن لە سنوورەکە تێدەپەڕن، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی خەڵک.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380823/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەنجومەنی فشار گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا لە شاری سلێمانی ئەنجامدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەنجومەنی فشار گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا لە شاری سلێمانی ئەنجامدا=KTML_ImageCaption_End=
- کۆگای ناوەندی #وەزارەتی تەندروستی# ڕەتیدەکاتەوە، کە پێداویستییە تەندروستییەکانی وڵاتی چین، کە وەک هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان هاتوون لە بازاڕەکان فرۆشرابێتەوە، ڕاشیدەگەیەنێت، ڕێکاری یاسایی دژی ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و پەیجانە دەگرنەبەر کە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە.[4]
- لە پارێزگای دهۆک بەبۆنەی کۆتایهاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری پارێزگاکە لە سەعات 10ی شەودا چالاکییەکی ئەنجامد، بەڵام چالاکییەکە تەقەیەکی زۆری تێدا کرا و خەڵک قەدەغەی هاتووچۆیان شکاندو چونە سەر شەقامەکان و ڕووداوی هاتووچۆی لێکەوتەوە. تەندروستی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: لە سنووری پارێزگاکە بەهۆی تەقەی خۆشییەوە بۆ سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا 13 کەس بریندار بوون و لەو ژمارەیەش چەند کەسێکیان نەشتەرگەریان بۆ کراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەسنوری پارێزگاکە تەنها 15 توشبووی کۆرۆنا هەبوون و چاکبونەتەوە.[3]
- کۆبوونەوەکەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# کە بڕیار بوو ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت بۆ کاتێکی کورتی نادیار دواخرا.[3]
- لەنێوان گوندی نارێن و تاتران لە سنووری شارۆچکەی قەرەتەپە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کەوتوونەتە بۆسەی چەکدارانی #داعش#ەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیان ڕوویداوە، بەهۆیەوە سێ ئەفسەر و دوو پۆلیس بریندار بوون.[2]
- لە یادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا (22ی نیسان) و بە مەبەستی ڕێزلێنان لە ڕۆژنامەوان و ماندووەکانی کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردی، #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران ئارامگای #پیرەمێرد#ی شاعیر و نوسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد لە گردی #مامە یارە#ی سلێمانی بەسەرکردەوە. [3]
- ئەمڕۆ ئەنجومەنی فشار گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا لە شاری #سلێمانی# ئەنجامدا. گردبوونەوەکە بە بەشداری فەرمانبەر و مامۆستا و مووچەخۆران بەگشتی بەڕێوەچوو، تێیدا دروشمەکانی ئێوەن دژی چاکسازی کەی تێردەخۆن لە دزی – هەلی کار دامەزراندن و چەندین دروشمی دیکەیان بەرز کردبووەوە.[5]
- بەهۆی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمساڵ هیچ چالاکی و یادکردنەوەیەک بۆ کارەساتی #24-04-1974#ی #قەڵادزێ# ناکرێتەوە. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری گشتی شەهیدانی سلێمانی و هیوا قەرەنی سەرپەرشتی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایانگەیاند: بە هۆی ڕێکارەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان، بۆ ئەم یادە پیرۆزە ئەم ساڵ هیچ چالاکییەک ئەنجام نادرێت.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380823/0035.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 22-04-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380823/0035.JPG=KTML_Photo_End=
- لە #کەرکووک#، لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا، چەندین پێشێلکاری تۆمارکراون، 350 ئۆتۆمبێل و 45 ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەردا گیراوە، چوار هەزار و 585 ساڵانە لەو ئۆتۆمبێلانە وەرگیراون کە سەرپێچییان کردووە، کە سێ هەزار و 962یان سزای 100 هەزار دیناریان بۆ کراوە و 842یان ڕاستەوخۆ سزادراون؛ هەروەها بەهۆی سەرپێچیی پیادەوە 848 کەس بە بڕیاری دادوەر سزادراون.[2]
- نزیکەی هەزار کەس پێنج ڕۆژە لە بازگەی #دهۆک# وەستێنراون، لە #موسڵ# و شارەکانی عێراقەوە گەڕاونەتەوە و لەبەر مەترسیی کۆرۆنا بازگەکە ڕێگە نادات بچنە نێو ماڵی خۆیان لە دهۆک. زۆربەیان سەربازی عێراقن، بەشێکیان کرێکار و ژن و منداڵن و بەشێکیان لەنێو ئۆتۆمبێلدا و بەشێکی دیکەیان لەسەر ڕێگەکە دەخەون.[2]
- بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی #هەولێر#، جارێکیتر ماوەی ڕاگرتنی ڕۆژنامەنووس #هێمن مامەند# درێژکرایەوە، کە لە هەولێر دەستگیرکراوە و ئەمڕۆ کۆتایی ماوەی ڕاگرتنەکەی بوو.[5]
- بەبۆنەی 122مین ساڵیادی ڕۆژنامەنووسی کوردی، بەشێک لە پارێزەران و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی هەولێر ویستیان سەردانی ماڵی هێمن مامەند بکەن بۆ ئەوەی دڵنەوایی خانەوادەی بکەنەوە لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی هێمن مامەند لە زینداندا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا.[5]
- بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی ئاشتی لە #سۆران# لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: دوای گەیاندنی داواکاری بە نەخۆشخانەی ئاشتی کە تەندروستی (#عەلی ئاشق#) نالەبار و باش نییە، بۆئەم مەبەستە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی، تیمی گەڕۆکی نەخۆشخانە ڕاسپێردار سەردانی ماڵی عەلی ئاشق بکات و بەزووترین کات هەرچی پێداویستی و دەرمانی پێویست بوو بۆمان برد و چارەسەری تەندروستی پێویستی بۆکرا.[4]
- لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی میدیاییدا ڕایگەیاند، بە هۆی نەبینینی مانگ، سبەی تەواوکاری مانگی شەعبانە و ڕۆژی هەینی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی تورکیا، کوردێکی 74 ساڵی بەناوی عەلی ئەحمەد لە شارۆچکەی شارانی سەر بە #عەفرین# کوشت، ئەمەش دوای ئەوەی ویستوویانە ستەمی لێبکەن و دەستبەسەر ڕانەمەڕەکەیدا بگرن.[2]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا نزیکەی 600 بنەماڵەی چەتەکانیان لە جەرابلوسەوە بە کاروانێکی 150 ئۆتۆمبێلی گواستەوە بۆ #گرێ سپی#. ئەو 600 بنەماڵە چەتەیە، لە بنەماڵە چەتەکانی ناوچەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات، حومس و ئیدلبن، کە براونەتە گرێ سپی.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380823/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شەهید ئارگەش حەسەکە بەخاکسپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شەهید ئارگەش حەسەکە بەخاکسپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- تەرمی شەهید حەسەن ئەحمەد عەبد ئەل موستەفا (ئارگەش #حەسەکە#) کە لە ناوچەی زڕگان شەهید بوو، لە ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان وەرگیرایەوە و لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپێردرا. مەراسیمەکە بە پێی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەی شەهیدان و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە بەڕێوەچوو.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەیانی ئەمڕۆ ڕاگەیاندنەکانی #سوپای پاسداران#ی ئێران، ڕایانگەیاند کە ئەو هێزە، مانگێکی دەستکردی ناردووتە ئاسمان و لە خولگەی زەوی جێگیر بووە. بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو مانگە دەستکردە کە ناوی نوری لێنراوە، بەیانی ئەمڕۆ لە بیابانی ناوەندیی ئێرانەوە نێردراوەتە ئاسمان و لە خوڵگەی 425ی زەوی جێگیربووە.[5]
- سەرۆک کۆماری ئەمریکا، فەرمانی لێدانی ئەو بەلەمە خێرایانەی سوپای پاسدارانی دەرکرد کە لە دەریادا کێشە بۆ کەشتییەکانی ئەمریکا دروست دەکەن.[5]
- بەپێی هەواڵێکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازیی دەوڵەتی تورک کە پێکهاتبوون لە 25 ئۆتۆمبێل، لە دەروازەی سنووری کەفەر لۆسین، ڕوو لە خاڵەکانی سوپای تورک چووەنە ناو خاکی سوریاوە.[5]
- بە پێی ئەو ئامارانەی بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی تورک بڵاو دەکەنەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەو وڵاتە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا 117 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. بەم پییە بیت لە تورکیا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 2 هەزار و 376 کەس.[1]
- کەنەدا قەدەغەی هەناردەکردنی چەکی نوێی بۆ تورکیا بۆ کاتێکی نادیار درێژکردەوە.[1]