$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- فەرماندەیی یەرەکە، ڕایدەگەیەنێت، کە لە #مەریوان# کەسێک بەناوی پەیام لەسەر ناوی گەریلاکانی یەرەکە پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرێت، بەڵام ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکی بە یەرەکەوە نییە و سیخوڕی دەوڵەتە.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی #گەرمیان# لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ساردکەرەوەکانی سەر ڕێگای (#کەلار# - ڕزگاری) ئاگری گرت و، دواتر تیمەکانمان توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284069/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 22-05-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 22-05-2019=KTML_ImageCaption_End=
- لە گوندی تەپەکوڕەی شارەدێی شوان هێزێکی دژەتیرۆری یەکێتی بەپاڵپشتی دوو هەلیکۆپتەری هاوپەیمانان چوونەتە سەر ژمارەیەک چەکدار کە خۆیان لە کێڵگەیەکی پەلەوەردا حەشاردابوو. چەکدارەکان بۆ ماوەیەک ڕووبەڕووی هێزەکە بوونەتەوە، بەڵام دواتر دەستگیرکراون و ژمارەیان نازانرێت، بەڵام چەکداری #داعش# بوون.[2]
- ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای #نەوەی نوێ# ڕایگەیاند، #شاسوار عەبدولواحید# سەرۆکی جووڵانەوەکە مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.[5]
- سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای دەوڵەتی تورک لەڕێگای دوو هێلیکۆپتەرەوە بۆردوومانی گوندەکانی ناوچەی #برادۆست#-ی سەر بە پارێزگای #هەولێر#-ی کرد.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرچاوەکان باس لە گیرانی #نەجمەدین کەریم#، پارێزگاری پێشووی #کەرکووک# دەکەن لە بەیروت. شەوی ڕابردوو، یان ئەم بەیانییە ناوبراو لەڕێی نەمساوە و چووەتە بەیروت تاوەکو بێتەوە کوردستان بەڵام لەلایەن ئنتەرپۆڵەوە دەستگیرکراوە.[1]
- پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ ڕاگەیاند نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک تەنها ڕادەستی دادگاکانی سەر بە حکومەتی ناوەندی عێراق دەکاتەوە ئەوەش بەپێی هەواڵێک کە ئاژانسی ئاڕتی ڕوسی بڵاوکردووەتەوە.[2]
- نەجمەدین کەریم، ڕایگەیاند، بە ئازادی لە بەیرووتم و بەم زووانە دەگەڕێمەوە بۆ کوردستان.[1]