=KTML_Bold=سوپاسنامە=KTML_End=
ئاگاداری هەموو هاوڕێ و خۆشەویستان دەکەم کە سبەینێ سێشەممە ڕێکەوتی #23-05-2023# نەشتەرگەریی دڵم بۆ دەکرێت، بۆیە لێرەوه سوپاسی هەموو ئەو برا خۆشەویستانە دەکەم کە مەردانە خوێنی خۆیان پێ بەخشیم و زۆرێکی تر ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەخشینی خوێن کە لەبەر زۆریی ژمارەی بوتڵە خوێنەکان لێیان وەنەگیرا.
سوپاسی تایبەتم بۆ مامۆستا عەبدوڵا حەسەن قادر نوسەر و فەرهەنگساز و ڕامان و دابانی کوڕی و کاکە حەمەی برا حەمەی شاعیر کە لەشاری #کەلار#ی خۆشەویستەوە سەردانیان کردم لە شاری #سلێمانی# بەمەبەستی ئەوەی یاوەریم بکەن بۆ لای دکتۆرێکی نەشتەرگەریی دڵ لەشاری نەجەف، بەڵام دکتۆرەکە سەفەری دەرەوەی عیراقی کردبوو.
هەروەک سوپاسی بێ پایانم بۆ هاوڕێیەکی خۆشەویستی خۆم کە پێی خۆش نییە ناوی بهێنم کە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ خەرجکردنی سەرجەم تێچووی نەشتەرگەرییەکەم، بەڵام من ڕازی نەبووم و نەمهێشت ئەو کارە بکات.
بەپێویستیشی دەزانم سوپاسی پێشمەرگەی دێرین کاک مەلا خالید و نووسەر و مامۆستا عەبدوڵا کەریم مەحمود و خاتوو پەریخان و کاک حەیدەری هاوسەری و کاک نەجمەدینی حاجی حەمە تاڵی ئامۆزا بکەم کە لە هەموو کاتەکانی سەردانیکردنی دکتۆر و پشکنینەکانم لەگەڵمدا بوون و ماندوو بوون، هەروەک سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەش دەکەم کە بەردەوام لە رێگەی تەلەفۆن و سۆشیال میدیاوە پەیوەندیان پێوە کردووم بەتایبەت مامۆستا مەلا حەمە ئەمین موفتی ئیمام و خەتیبی مزگەوتی گەورەی زاڕەیەن، خاتوو بەیان محەمەد ڕۆژنامونووس و شاعیر، خاتوو ڕاز ئەسعەد نووسەر، خاتوو هاژە بەرزنجی شاعیر، دکتۆر کامەران محەمەد.
سوپاس بۆ ئەو هەڵوێستە جوامێرانەتان، خوای گەورە لە برایەتیتان کەم نەکات، هەر لێرەوە پێم خۆشە ناوی هەموو ئەو بەڕێزانە بنوسم کە خوێنیان پێ بەخشیوم و ئەوانەشی کە ئامادەبوون و خوێنیان لێوەرنەگیرا.
=KTML_Bold=ئەو بەڕێزانەی خوێنەکانیان لێوەرگیرا:=KTML_End=
1- ڕێبوار حەمە تۆفیق - نووسەر.
2- هیوا هەیەر- هونەرمەند.
3- دیاری باڵەبان- هونەرمەند.
4- بڕیار ئەحمەد عەزیز- ئەندازیار.
5- هاوسەر عوسمان- مامۆستا.
6- ڕێبەر ئەحمەد.
7- بەهمەن عەلی ساڵح.
8- کاروان محەمەد ئەحمەد.
9- هونەر تۆفیق محەمەد.
10- کازم حسێن فەرەج.
11- گۆران نەجات حەمە بۆر.
12- سەگرمە غەفور.
=KTML_Bold=ئەو بەڕێزانەی خوێنیان لێوەرنەگیرا:=KTML_End=
1- ئارام ڕەزا.
2- ئالان عەبدول.
3- زانست جەمال.
4- شکار عوسمان.
5- ڕێکان عوسمان.
6- شڤانی قەساب.
7- دابان نەجات.
8- کەیوان نەجات.
9- ئالان ڕەفیق- هونەرمەند.
10- گۆڤەند خەلیل.
11- عومەر مەردان.
12- وریا مەردان.
13- میرشاد عوسمان.
14- محەمەد زاهیر. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=