شەوی هەینی، یەکی بەفرانبار، بەرانبەر بە #22-12-2023# #محەمەد ساڵح نیکبەخت#، پارێزەری بنەماڵەی #ژینا ئەمینی#، پاش گەڕانەوە لە سەفەری فەڕەنسا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە فڕۆکەخانەی خومەینیی #تاران# ، کەوتە بەر لێپرسینەوە و هێزە ئەمنییەکان هەر لەوێ دەستیان بەسەر خەڵاتی ساخارۆفی پەڕلەمانی ئەورووپادا گرت کە پێشکەشی ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی #ژن، ژیان، ئازادی# کرابوو، گرت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان جگە لە خەڵاتی ساخارۆف، دەستیان بەسەر پاسپۆرت و مۆبایلی ساڵح نیکبەختیشدا گرتووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لە فڕۆکەخانەی خومەینیی تاراندا ڕایانگەیاندووە کە لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە چوونەدەروەی لە ئێران قەدەغە کراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەم حوکمە لە ڕێگەی سامانەی سەناوە بۆ ئەم پارێزەرە کوردە نێردراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: حوکمی زیندانی ساڵح نیکبەخت لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە، بەڵام پارێزەری دۆسییەکەی داواکاریی خۆی بۆ پێداچوونەوە ڕەوانەی دیوانی باڵای وڵات کردووە و دۆسییەکە بۆ چاولێکردنەوەی دووبارە ڕادەستی لقی 9ی دیوانی باڵای وڵات کراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: بەپێی هۆشدارییەک کە بە نیکبەخت دراوە، دەبێت لە ڕۆژانی داهاتوودا بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی، خۆی بە لقی یەکی جێبەجێکاری حوکمە (کەیفەرییەکانی دادسەرای موقەدەسی تاران) بناسێنێ.
ڕۆژی سێشەممە، 21ی سەرماوەز بەرانبەر #12-12-2023#، خەڵاتی مافی مرۆیی ساخارۆف، لە شاری ستراسبۆرگی وڵاتی فەڕەنسا، پێشکەشی ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کرا.
ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی، بە نوێنەرایەتی لەم بنەماڵەیە و بەهۆی قەدەغەکرانی چوونەدەرەوەی خۆیان لە ئێران لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، خەڵاتەکەی وەرگرت.
بنەماڵەی ژینا ئەمینی بڕیار بوو سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، 18ی سەرماوەز بەرانبەر #09-12-2023#، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆف لە پەڕلەمانی ئەوروپا، بچنە فەڕەنسا کە هێزە ئەمنییەکان لە فڕۆکەخانەی خومەینیی تاراندا، پێشیان بە سەفەرەکەیان گرت.
هێزە ئەمنییەکان بە (موژگان ئێفتخاری، ئەمجەد ئەمینی و ئەشکان ئەمینی) یان ڕاگەیاندووە کە چوونەدەرەوەیان قەدەغە کراوە و پاسپۆرتەکانیشیان لە فڕۆکەخانەدا لێیان وەرگیراوە.
ڕۆژی سێشەممە #17-10-2023# ، ساڵەح نیکبەخت، پارێزەری دۆسییەی ژینا ئەمینی، لەلایەن لقی 28ی داداگی ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد، بە بێ سەرنجدان بە بەرگرییەکانی ناوبراو و پارێزەرەکەی عەلی ڕەزایی، بە زۆرترین سزای تاوانی پڕوپاگەندە دژی نیزام، واتە یەک ساڵ زیندانی ئامادەکاریی و سزای تەواوکاری قەدەغەبوونی چالاکییەکانی لە سۆشیاڵ میدیا بۆ ماوەی 2 ساڵ، مەحکووم کرا. [1]